ڕەنجەرس بە دەستی سلاڤیا لە خولی یانە ئەوروپیەکان کرایە دەرەوە
ئازار 19, 2021دوێنی لە یاریەکانی خولی یانە ئەوروپیەکاندا یانەی ڕەنجەرس لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی سلاڤیا پراگو بوەوە ،بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی دۆڕاند و لە خولەکە کرایە دەرەوە.تیمەکەی ستیڤن جیرارد یاریەکی یەکجار سەختیان ئەنجامدا،دوو یاریزانیان بە کارتی سوور لە یاریەکە کرایە دەرەوە.بەمەش بە کۆی نۆ یاریزانەوە یاریان دەکرد،ئەم یانەیە لە یاری چوندا بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوون،بەڵام لەم یاریەدا سلاڤیا هەر بە زوویی لە پاش تێپەڕبوونی 14 خولەک بەسەر جێمی یەکەمی یاریەکەدا گۆڵێکیان تۆمار کرد،دەسەڵاتی خۆیان بەسەر یاریگادا سەپاند،ڕەنجەرس کە لەم ساڵدا ئاستیکی یەکجار باش پێشکەش دەکات،لە هێرشەکانی بەردەوام بوو،بەڵام نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.پاشان لە جێمی دووەمدا زەبرێکی گەورەیان پێکەوت،هەر یەک لە ڕووفێ،باڵگۆنی یاریزانی بە کارتی سوور کرانە دەرەوە،کە ئەمەش بوە هۆی ئەوەی تیپی بەرامبەر هەلی زیاتریان بۆ دروست ببێت،بتوانن لە دوای تێپەڕبوونی خولەكێک بەسەر کردنە دەرەوەی باڵگۆن لە خولەکی 74 دا گۆڵێکی دیکە تۆمار بکەن،بە تەواوەتی زەفەر بە تیپەکەی جێرارد بهێنن.هەروەها سەربکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە ئەوروپیەکان.
کامارا ڕووفی یاریزانی ڕەنجەرس بە هۆی ئەو هێرشەی کردیە سەر گۆڵپاریزی یانەی بەرامبەری لە یاریەکە کرایە دەرەوە،بەڵام جێراردی ڕاهێنەر لە پاش یاریەکەیان ڕایگەیاند کە یاریزانەکەی بە هۆی ئەوەی قسەی نە شیاوی پێوتراوە،کاردانەوەی هەبوە،قسەکانیش لە لایەن یاریزانانای دیکەوە بیستراوە.
هەروەها ستیڤن جێراردی ڕاهێنەر وتی،کەمن زۆر دڵگران و تووڕەم،بەڕاستیش یاریزانانی یانە سلاڤیا بوونە هۆی ئەمە،من لە ٪100 کامارای یاریزانم دەناسم، دەزانم ئەو کارێکی ئاوا ناکات،بەڵام بە هۆی ئەو سوکایەتیەی کە لە لایەن،ئۆندریج کۆدێلاوە پێی کراوە، هەڵوێستی هەبوو،یاریزانەکانی دیکەشم هەر بەهەمان هۆکار کاردانەوەیان هەبووە.ئەوەش بوە هۆی ئەوەی ئێمە بدۆڕێین.دەزانم لەو کاتەدا بە خیرایی پێویست بوو یەکێک شتێک بکات بەڵام ئەوە لە دەرەوەی دەسەڵاتی مندا بوو.
لە دوای یاریەکە بینرا کە جێرارد لە گەڵ ناوبژیوانی یاریەکە قسە دەکات،چونکە دەیانەوێت لێپێچینەوە لە یاریزانانی سلاڤیا بکرێت،بۆ ئەمەش یەکێتی تۆپی پێ داوای ڕاپۆرتی تەواوی یاریەکەی کردوە،بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە هەڵەکاندا بکرێت.
ڕەنجەرس یەکەم یاری خۆی لەم خولەدا دۆڕاند،نەیتوانی قۆناغی 16 بە نۆ یاریزانەوە بەسەرکەوتووی تێپەڕێنێت.بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاستێکی بەرزەوە یاریان کرد،هەموو توانای خۆیان بە کار هینا بۆ ئەوەی بتوانن یاریەکە ببەنەوە.