هیچ یانەیەک نایەوێت لە قۆناغی داهاتوودا بەر چێڵسی بکەوێت
ئازار 19, 2021تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری چێڵسی پاش ئەو سەرکەوتنەی لە قۆناغی 16 ی چامپیۆنس لیگدا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەستی هێنا،دەڵیت کە هیچ یانەیەکی دیکە نایەوێت لە یاریەکانی داهاتووی ئەم پاڵەوانیەتیەدا ڕووبەروومان ببێتەوە.چونکە ئێمە لە ئێستەدا بووینەتە تیپێکی بە هێز،بەم سەرکەوتنەشمان بۆ قۆناغی 8 ی پالەوانیەتیەکە ترسێکی گەورەمان خستۆتە دڵی یانەکانی دیکەوە.لە رۆژی جوارشەممەدا چێڵسی بە ئەنجامی 2-0 ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگی لالیگای لە چامپیۆنس لیگ کردە دەرەوە.بەردەوامی بەسەرکەوتنەکانی دا.
ئەم یانە ئینگلیزیە لەوەتەی تۆماس تۆخێل بۆتە ڕاهێنەری 13 یاری بەسەرکەوتووی ئەنجام داوە تا ئێستە هیچ یاریەکی نە دۆراندوە.ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی ئەم یانەیەدا کە ڕاهێنەرێک لە سەرەتای دەست بە کار بوونیەوە بتوانیت بۆ ماوەی 13 یاری یەک لە دوایەک هیچ یاریەک نە دۆڕێنێت.هەروەها لە کۆی 6 یاریدا کە لە یاریگای خۆیدا ئەنجامی داوە،لە هەموو پاڵەوانیەتیەکاندا تەنها یەک گۆڵی لێکراوە،هەروەها لە ژێر ڕاهێنەرایەتی ئەم ڕاهێنەرە چێڵسی لە کۆی 13 یاری 11 کلین شیتی هەبوە.ئەمەش لە هەر یانەیەکی دیکەی پریمەر لیگ زیاترە لەو کاتەوەی بۆتە ڕاهێنەری ئەم یانەیە.
ئەم ڕاهینەرە ئەڵمانیە دەلێت کە ئێمە سەیری پێشەوە دەکەین، زیاتر وزیاتر بەرەو پێشەوە دەچێن،یاریزانەکانمان بە تەواوەتی ئامادەن بۆ ڕکابەری کردن،هەموویان بەو پەڕی توانایانەوە،یاری دەکەن،سەرکەوتن دوای سەرکەوتن بە دەستی دەهێنن.هەروەها دەمانەوێت نازناوە تایبەتەکان ببەینەوە،بەڵێ ئیمە دەمانەوێت سەربکەوین،چێژ لە سەرکەوتنەکانمان وەربگرین،من تیمێکی تەواو ئاست بەرز و ئامادەم هەیە،بە دڵنیایشەوە ئەگەر ڕاهێنەرێک خاوەنی تیپێکی ئاوا بێت،هەر سەردەکەوێت.ئێمە یانەیەکی بێ توانا نین،بەڵکو زۆر تێکۆشەرین.خۆمان ماندوو دەکەین.
لە وەرزی 2013/2014 چێڵسی نەیتوانیوە لە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ سەربکەوێت،لەو کاتەدا بە ڕاهینەرایەتی جۆزی مۆرینۆ توانی بووی سەربکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.
ئەم تیپە بە راهێنەرایەتی تۆماس، لە ئێستادا ئاستێکی زۆر بەرز پێش کەش دەکات،توانی لە پلەی 10 یەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگەوە،بگەڕێتەوە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکە،کۆی خاڵەکانی بۆ 51 خال بەرز بکاتەوە.بەڵام هێشتا جیاوازی خالەکانی لەگەڵ مان سیتی پێشەنگی خولەکەدا 20 خاڵە.