یاریەکانی کۆتایی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکان

یاریەکانی کۆتایی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکان

ئازار 18, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ یاریەکانی کۆتایی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکان بە ڕێوە دەچێت،کە 8 یارین.گرنگترین یاری ئەم خولە یاری نێوان ئەی سی میلان و مان یونایتدە،کە لە یاری چووندا هەردوو لا بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوون،ئەمڕۆ هەردوولا هەوڵی سەرکەوتن دەدەن و ڕکابەریەکی سەختی یەکدی دەکەن،چونکە هەریەک لە مان یونایتد و میلان دەیانەویت یانەی بەرامبەریان بکەنە دەرەوە و خۆیان بگەیەنە قۆناغی 8.
میلان لە یاری چووندا چەند یاریزانێکی گرنگی یاری نە دەکرد،بەڵام لەم یاریەدا زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ،ئانتی ریبێچ،ماریۆ مانزۆکیچ گەڕاونەتەوە یاریگا،بەڵام لە بەرامبەریشدا مان یونایتدیش هەریەک لە پاول پۆگبا،ئیدیسۆن کاڤانی،ڤان دی بیکی بە تەواوەتی بۆ ئەم یاریە ئامادەن.
هەرچەندە میلان لە یاری پێشوویدا لە خولی ئیتاڵیدا بەرامبەر ناپۆلی دۆڕاوە،بەڵام نایەوێت لەم یاریەدا خۆی بە دەستەوە بدات و هەوادارانی نا ئومێد بکات،بۆیە بە هەموو توانای خۆیەوە یاری دەکات.میلان لە کۆتا پێنج یاریدا کە بەرامبەر مان یونایتد لە یاریگای خۆیدا کردوویەتی لە خولە ئەوروپیەکاندا چوار یاری بردۆتەوە.
هەر لە درێژەی یاریەکان ئەمڕۆدا ئەرسیناڵیش ڕووبەڕووی ئۆلۆمپیاکۆس دەبێتەوە،لە یاری چووندا ئەرسیناڵ بە ئەنجامی 3-1 یاریەکەی بردەوە،چاوەڕێ دەکڕێت لەم یاریەشدا بە هەمان هێز،ئاستی بەرزەوە ببینرێت،بتوانیت یاریەکە بباتەوە.مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەر دەڵێت بۆ ئەوەی ئەم یاریە ببەینەوە،دەبێت هەریەک لە یاریزانەکانم بە باشی لە پێگەی خۆیاندا یاری بکەن،هەمووان دەبێت باشترین ئاستی خۆیان پێش کەش بکەن بۆ ئەوەی بتوانین سەربکەوین،هیچ پاساوێکمان بۆ دۆڕانی ئەم یاریە نیە.ئەرسیناڵ بۆ ئەم یاریە ئۆبامیانگی هێرشبەری ئامادە دەبێت،ئەم یاریزانە کاریگەریەکی باشی لەسەر تیپەکەی ئارتێتا،هەیە،ورەی یاریزانەکان بەرز دەکاتەوە،ئیمریك ئۆبامیناگ لە کۆتا ئەو سێ یاریەی کە لەم خولەدا،یاریگای خۆیاندا بۆ ئەرسیناڵ ئەنجامی داوە توانیوویەتی لە هەریەک لەو سێ یاریەدا گۆڵ تۆمار بکات.
ئۆلۆمپیاکۆس هەتا ئێستە 18 جار لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانە ئینگلیزیەکان بۆتەوە،تەنها دوو یاری بردۆتەوە،یاریەکیش یەکسان بوە،15 یاریەکەی دیکەشی دۆڕاندوە.
دواتریش لە درێژەی یاریەکاندا تۆتنهامی ئینگلیزی ڕووبەڕووی دینامۆ زاگرێب دەبێتەوە،کە لە یاری چووندا تیمەکەی جۆزێ مۆرینۆ توانیوویانە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە ببەنەوە.