چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید گەشتنە قۆناغی 8 ی چامپیۆنس لیگ
ئازار 18, 2021لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنس لیگدا،چێڵسی توانی بە ئەنجامی 2-0 لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەرێتەوە،بەمەش توانی بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانیەتیەکە سەربکەوێت،ئەتلەتیکۆش لە ڕکابەریەکە بکاتە دەرەوە.ئەمە یەکەم جارە بوو لە ماوەی 7 ساڵدا چێڵسی بتوانێت بۆ قۆناغی 8 ی چامپیۆنس لیگ سەربکەوێت.یاریەکی سەخت و ڕکابەریەکی بە هێز لە نێوان هەردوو یانەدا ڕوویدا،بەڵام چێڵسی بە راهێنەرایەتی تۆماس تۆخێل توانی لە جێمی یەکەمی یاریەکەدا و لە خولەکی 34 دا گۆڵی یەکەمی،لە ڕێگەی حەکیم زیاشەوە تۆمار بکات.بەمەش توانی دەسەڵاتی خۆی لە یاریگادا بسەپێنێت.ئەم گۆڵەی حەکیم یەکەم گۆڵی بوو کە لە یاریگای ستامفۆرد بریجدا،بۆ چێڵسی تۆماری بکات.هەروەها ئەمە یەکەم گۆڵی بوو لە ساڵی 2019 وە،کە لە یاریگای خۆیدا و لە یاریەکانی چامپیۆنس لیگدا تۆماری بکات،پێشتر ئەم یاریزانە لە ساڵی 2019 دا هەمان کاری بۆ ئەیاکس کردبوو.یاریەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو هەتا خولەکەکانی کۆتایی یاریەکە،دواتر جارێکی دیکە ئێمرسۆن گۆڵی دووەمی بۆ چێڵسی لە کاتی زیاد کراوی جێـمی دووەمدا (خولەکی 94 دا)،تۆمار کرد.بەمەش چێلسی توانی یاریەکە بباتەوە ،سەربکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.ئەم یانە ئینگلیزیە 13 هەمین سەرکەوتنی خۆی بە ڕاهێنەرایەتی تۆماس تۆخێل تۆمار کرد،هەوڵ دەدات درێژە بەسەرکەوتنەکانی بدات.هەرچەندە ئەمە شکستێکی گەورە بوو دیگۆ سیمۆنی و تیپەکەی،بەڵام دەبێت یاریزانەکانی ڕێک بخاتەوە،ئامادە یان بکات بۆ یاری داهاتوویان کە لە ڕۆژی یەکشەممەدا بەرامبەر ئالاڤێس دەیکەن لە لالیگادا،بۆ ئەوەی نە هێڵێت بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید پێشەنگی لێ وەربگرن.
بە پێچەوانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە،ڕیاڵ مەدرید توانی لە قۆناغی 16 ی خولەکەدا بەسەر ئەتلانتادا، بە ئەنجامی 3-1 سەربکەوێت،بچێتە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانیەتیەکەوە.لەم یاریەدا زۆربەی یاریزانە بە تواناکانی زینەدین زیدانی ڕاهێنەر گەڕابوونەوە یاریگا،کە ئەمەش کاریگەریەکی زۆری هەبوو لە سەرکەوتنی یانە شاهانەییەکەدا،لە کاتیکدا لە سێ وەرزی ڕابردوودا نەیتوانی بوو،قۆناغی 16 بەسەرکەوتووی تێپەڕێنێت.کەریم بەنزیما هەر بە گەڕانەوەی ئاستێکی بەرزی پێش کەش کرد و لە جێمی یەکەمدا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا بۆ 21 گۆڵ،لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا بەرزکردەوە،کە بە تێكڕا 15 جار زیاترە لە هەر یاریزانێکی دیکەی ئەو پاڵەوانیەتیە،هەروەها دواتریش سێرجیۆ ڕامۆس،ئەسێنسۆ لە جێمی دووەمی یاریەکەدا گۆڵی دووەم و سێیەمیان بۆ یانەکەیان بە دەست هێنا و توانیان ڕیاڵ مەدرید بۆ قۆناغی داهاتوو سەربخەن.