داهاتووی سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە کوێ دەبێت؟

داهاتووی سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە کوێ دەبێت؟

ئازار 18, 2021 0 By wkadmin

سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری مان سیتی لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانجستەر سیتی دا کۆتایی پێدێت،هەتا ئێستە هیچ هەوالیک سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزیە بە هێزەدا نیە،هەر یانەیەکی دیکە دەتوانێت بە خۆڕایی گرێبەستی لە گەڵدا بکات.ئەم یاریزانە تەمەن 32 ساڵە هەتا ئێستە هیچ بڕیارێکی لە بارەی داهاتووی خۆیەوە نەداوە،تەنها ئارەزووی ئەوەیە کە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەی ئینگلیزیەوە بکات، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووی پریمەرلیگیشدا یاری بکات.
لە ئێستەدا هەریەک لە چێڵسی و بەرشەلۆنە چاویان لەسەر ئەم یاریزانەیە،هەردوو یانە هەول دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەم یاریزانە لە داهاتوودا ببەنە ڕیزی یانەکەیانەوە.سێرجیۆ توانایەکی باشی هەیە،هەموو کات ئاستیکی بەرزی لە یاریگادا پێشکەشی مان سیتی کردوە.ئەم یاریزانە پێشتر لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە ساڵی 2006 تا 2011 یاری کردوە،دواتریش لە ساڵی 2011 وە پەیوەندی بە ڕیزەکانی مان سیتیەوە کردوە.کاتێک هاتە یانە ئینگلیزیەکە،هێشتا ئەم یانەیە لەسەرەتای دەست پێکردنیدا بوو،ئەو ئاستە بە هێزەی نەبوو،کە لە ئێستەدا هەیەتی،بەڵام ئەم یاریزانە لەگەڵ گەورەبوونی ئەم یانەیەدا گەورە بوو،هەروەها توانی کاریگەریەکی باشیشی هەبێت لە بەرەو پێش بردنی یانەکەشدا.ئەگوێرۆ لە دوا لێدوانیدا کە پاش سەرکەوتنەکەیان لە جامی کاراباودا بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا دا،وتی کە من زۆر سوپاسی مان سیتی دەکەم بۆ هەموو هەلەی کە پێیان بەخشیم،من هاتمە ئەم یانەیەوە بۆ ئەوەی نازناوی زۆر بەدەست بهێنم،هەر ئەوە شمان کرد،تا ئێستە ئەم یاریزانە 31 ساڵە لەگەڵ ئەم یانەیەدا 30 نازناوی بەدەست هێناوە.سێرجیۆ لەگەڵ یانە ئیسپانیەکەدا(ئەتلەتیکۆ مەدرید) 234 یاری ئەنجامداوە و 101 گۆڵی تۆمار کردوە،هە تا ئێستەش کە هێشتا بەردەوامە لەگەڵ مانچستەر سیتیدا 384 یاری ئەنجامداوە،257 گۆڵی تۆمار کردوە.بەمەش کۆی یاریکردن و گۆڵەکانی بۆ 674 یاری،381 گۆڵ بەرز کردۆتەوە.
چێڵسی کە چەندەها ساڵە چاوی لەسەر ئەم یاریزانە یە و هەوڵی بە دەست هینانی داوە،ئێستە جارێکی دیکە هیوای ئەوەی بۆ گەڕاوەتەوە کە بتوانێت،لەگەڵ تەواو بوونی بۆندەکەی،ئەم یاریزانە بباتە یانەکەیەوە،بەسەر بەرشەلۆنەی ڕکابەریدا سەربکەوێت.بەڵام ئەمە ئاسان نابێت بۆی چونکە بەرشەلۆنەش هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ کە بتوانێت،ئەگوێرۆ لە هاوینی داهاتوودا بەدەست بهێنێت.ئەم یاریزانە لەم وەرزەی پریمەرلیگدا توانیوویەتی 16 گۆڵ تۆمار بکات.