ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ یەکسان بوون

ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ یەکسان بوون

ئازار 17, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی لالیگادا،ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا یەکسان بوو،پاش ئەوەی ئەم دوو یانە ئیسپانیە یاریەکی سەختیان ئەنجامدا،لە جێمی یەکەمی یاریەکەدا،ئەتلەتیکۆ توانی لە ڕێگەی سوارێزەوە لە پاش تێپەڕبوونی 15 خولەک بەسەر یاریەکەدا گۆڵی یەکەم تۆمار بکات،تا خولەکەکانی نزیک لە کۆتایی یاریەکە ئەنجامەکە بەم شێوەیە بهێڵنەوە.هەرچەندە تیمەکەی زیدا ن بە ئامادە بوونی کەریم بەنزیمای هێرشبەری نە یانتوانی بە خێرایی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە،بەڵام دواتر لە جێمی دووم و لە خولەکی 88 دا بەنزیما ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە،بەمەش یاریەکە بە یەکسان بوونی هەردوولا کۆتایی پێهات،هەریەک لە ئەتلەتیکۆ و ڕیاڵ توانیان یەک خاڵی یاریەکە بە دەست بهێنن.
لە ئێستەدا ئەتلەتیکۆ مەدرید جیاوازی 5 خاڵی لەگەل ڕیاڵ مەدریدی پلە سێیەمدا هەیە،بەڵام لەگەڵ بەرشەلۆنەی پلە دووەمدا جیاوازی خاڵەکانی 3 خاڵە.ڕیاڵ مەدریدیش بەم یەکسان بوونەوەی زیاوازی خالەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا بۆ 2 خاڵ کەم کردەوە.هەروەها ئەمە بوە دەیەمین یاری یەک لە دوایەکی یانە شاهانەییەکە لەم خولەدا کە نە دۆڕاوە.
ڕیاڵ مەدرید بەم دوایانە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات کە بتوانێت ئاستی خۆی بەرز بکاتەوە،پاش ئەو دۆخە خراپەی کە لە سەرەتای وەرزدا پێیدا تێپەڕی،تەنها نازناوێک کە لە بەردەستیدا مابێت لالیگایە،بۆیە دەیەوێت بە هەموو توانای خۆیەوە بۆی بجەنگێت.
زینەدین زیدانی ڕاهینەری ریاڵ مەدرید پاش یاریەکەیان وتی،هەرچەندە لە جیمی یەکەمدا،یاریەکە بە باشی نە ڕۆشت،بەڵام لە جێمی دووەمدا هەموو هەوڵێکی خۆماندا کە هەڵەکانمان راست کەینەوە،بە ئاستێکی بەرزترەوە یاری بکەین،بۆیە توانیمان ئەنجامەکە یەکسان بکەینەوە،هەموو شتێک لە خولەکاندا چاوەڕوان نەکراوە،ئێمە هەوڵ دەدەین کە پێش بکەوین،هەموو هەڵەکانمان چاک بکەینەوە،بە هەموو توانامانەوە بۆ پێشەنگی خولەکە شەڕ دەکەین.هەموو شتێک لە خولدا پەیوەستە بە خاڵەوە،بەدەست هێنانی خاڵیش بردنەوەی دەوێت،بۆیە ئێمە هەر ئەو کارە دەکەین.
لە بەرامبەریشدا دیگۆ سیمۆنی ڕاهێنەر پاش یاریەکەیان وتی،بەراستی یاریەکی سەختمان هەبوو،نازانم هەوادارانمان چۆن لەسەر ئەم یەکسان بوونەمان بڕیار دەدەن،بەڵام ئەم یاریەمان لایەنی باش و خراپی هەبوو،ئەگەر لە لاینە نێگەتیڤەکەوە سەیری بکەین،ئەوە بوو کە لە خولەکەکانی کۆتایدا،یەکسان بوونەکە بەدی هات،چونکە خەریک بوو سەردەکەوتین،ئەگەر لە لایەنە باشەکەشەوە سەیر بکەین ئەوە بوو،کە با ئاستێکی بەرزەوە یاریمان کرد،لە جێمی یەکەمدا بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی یاریەکەمان کردبوو،لە جێمی دووەیشدا هەر زۆر باش بووین.تەنها دەتوانم بڵێم پیشبڕکێکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرانتر دەبێت،چونکە جیاوازی خاڵەکانمان لە ئێستەدا زۆر نیە.