پۆرتۆ یۆڤانتۆسی لە چامپیۆنس لیگ دەرکرد و برووسیا دۆرتمۆندیش سێڤیلیا
ئازار 17, 2021لە یاریەکانی گەڕی 16 ی چامپیۆنس لیگدا،یۆڤانتۆس کرایە دەرەوە،بروسیا دۆرتمۆندیش سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشتی پاڵەوانیەتیەکە.پۆرتۆ هەر لە سەرەتای یاریەکەدا و لە پاش تێپەڕبوونی 19 خولەک بەسەر جێمی یەکەمدا توانی گۆڵی یەکەم لە ڕێگەی لێدانی سزاوە، کە ئۆلیڤێرای یاریزانی جێبەجی کرد تۆمار بکات،بەڵام ئەمە نە بوە هۆی ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی لە هێرشەکانیان بوەستێنێت.لە خولەکی 49 دا یوڤی توانی لە ڕێگەی چیسیاوە ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.لە پاش تێپەڕ بوونی چەند خولەکێک بەسەر ئەم گۆڵەدا،پۆرتۆ تارێمی یاریزانی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە،بە کۆی 10 یاریزانەوە یاری کرد.بەڵام ئەمە نە بوە هۆی لاوازی ئەم یانەیە،هێشتاش توانی بە یاریزانێک کەمترەوە بەسەر یوڤیدا سەربکەوێت،بچێتە قۆناغی 8 ی پاڵەوانیەتیەکەوە.لە یاری چووندا هەردوو تیمەکەی ئەندریا پێرلۆ بە ئەنجامی 1-2 دۆڕابوو،بەڵام لەم یانەیەدا کە لە یاریگای پۆرتۆدا ئەنجام درا،یوڤی بە ئەنجامی 3-2 یاریەکەی بردەوە.بەڵام بە هەژمارکردنی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە،یوڤی بە ئامادە بوونی ئەستێرە پرتووگالیەکەی لە پاڵەوانیەتیەکە کرایە دەرەوە.
ئەو گۆڵەی سێرجیۆ ئۆلیڤێرا لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکەدا (خولەکی 115) دا تۆماری کرد،هەموو هاوکێشەکانی یاریەکەی بۆ یۆڤانتۆس لەسەر کەوتنەوە بۆ دەرکردن لە خولەکەدا گۆڕی.
لە پاش یاریەکەیان ڕاهێنەری یوڤی،ئەندریا پێرلۆ گووتی،لەم یاریەدا 4 هەڵەی گەورەمان کرد،هەر یانەیەکیش لە یاریەکی ئاوا چارەنووس سازدا 4 هەڵەی ئاوا بکات،بە دڵنیاییەوە دەدۆڕێت.بەڵام من هیچ گلەییەکم لە یاریزانەکانم نیە،چونکە لەو بڕوایەدام کە هەرچیەک لە توانایاندا بوو کردیان بۆ ئەوەی سەربکەون.ئەم شکستە بۆ یاریزانەکان ئاسان نیە،بە دڵنیاییەوە کاریگەریەکی زۆری دەبێت لەسەر دەروونیان،بەڵام دەبیت هەموو هەوڵی خۆمان بدەین کە سێریا ئەیمان لە دەست نە چێت،چونکە هیشتا بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە کاتمان لە بەردەستدا ماوە.
هەر لە درێژەی یاریەکانی دوێنێی چامپیۆنس لیگدا برووسیا دۆرتمۆند بە هۆی ئەو گۆڵەی ئێرلینگ هالاندی یاریزانی تۆماری کرد،توانی لە سێڤیلیا بباتەوە،سەربکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.لە یاری چووندا دۆرتمۆند بە ئەنجامی 3-2 یاریەکەی بردبوەوە،لەم یاریەشدا لەگەڵ سێڤیلیا بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵیدا یەکسان بوو.بە هەژمارکردنی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی پاڵەوانیەتیەکە،سێڤیلیا لە چامپیۆنس لیگ کرایە دەرەوە.