مانچستەر یونایتد سەرکەوتنەکانی مانچستەر سیتی هاوشاری ڕاگرت
ئازار 17, 2021مانچستەر سیتی دوێنێ لە یاریگای ئیتیحادا ڕووبەرووی مان یونایتدی هاوشاری بوەوە،دوای 21 سەرکەوتنی یەک لە دوایەک لە هەموو پاڵەوانیەتیەکاندا،بە تیمەکەی سۆڵشایەر بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕان.ئەمە شۆکێکی گەورە بوو بپ گواردیۆلا و تیمەکەی،چونکە ئەو یانەیە لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان بۆ ئەم یاریە ئامادە کردبوو،شکستێکی چاوەڕوان نەکراو بوو پاش ئەو ئاستە بەرزەی لە 21 یاری ڕابردوودا پێشکەشیان کرد.بەم دۆڕانەیان بەرامبەر مان یونایتد ترسێکیان خستە دڵی هاندەرانیانەوە،کە هێشتا زوە بڵێن ئەمساڵ مان سیتی نازناوەکە بەرز دەکاتەوە.هەر لە جیمی یەکەمدا پاش تێپەڕبوونی دوو خولەک پەناڵتیەک بۆ مان یونایتد هەژمار کراو،لە ڕێگەی برۆنۆ فێرناندز وە گۆڵی یەکەم بۆ مان یونایتد تۆمار کرا،ئەم پەناڵتیە هەر بەخێرایی بوە هۆی ئەوەی کە تیمەکەی سۆڵشایەر دەسەڵاتی یاریەکە بگرنە دەست،هەرچەندە مان سیتی زۆر هەوڵی دا کە ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە بەڵام نەیتوانی،جێمی یەکەم بەسەرکەوتنی یونایتد کۆتایی هات،پاشان لە جێمی دووەمیشدا هەر لە سەرەتای یاریەکەدا گۆڵی دووەمیشیان تۆمار کرد،بەمەش توانیان یاریەکە بە سەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن،بە هەوادارانیان بڵێن کە هێشتا مان یونایتد دەتوانێت بگەڕێتەوە پێشەنگی خولەکە،هەروەها سەرکەوتنەکانی مان سیتیشیان ڕاگرت و پلەی دووەمیان زۆر بە خێرایی لە لیستەر وەرگرتەوە،کۆی خاڵەکانیان بۆ 54 خاڵ بەرز کردەوە.هەرچەندە هێشتا مان سیتی پێشەنگی گرتوە،بە کۆی 65 خاڵ لە پێشەنگی پریمەرلیگدایە،جیاوازی 11 خاڵی لەگەڵ مان یونایتدا هەیە،بەڵام ئەم خولە دڵنیایی بۆ هیچ کەسیک نیە.کاتێک بۆ دواجار مان سیتی بە تۆتنهام دۆڕا لە 21 ی مانگی 11 ی ساڵی ڕابردوودا بوو،ئەو کاتە تۆتنهام لە پێشەنگی خولەکەدا بوو،مان سیتی بە جیاوازی 8 خاڵ لە گەڵیدا هەبوو لە پلەی یانزدەهەمدا بوو،بەڵام لە ئێستادا هاوکێشەکە بەتەواوەتی پێچەوانە بۆتەوە،پرسیار ئەوەیە کە مان سیتیش بە هەمان شێوەی لێدێت؟
وەڵام دانەوەی ئەم لرسیارە لە ئێستەدا سەختە،بەڵام ئەگەر گواردیۆلای ڕاهێنەر جارێکی دیکە دوای ئەم شکستەی خۆی کۆ بکاتەوە،سەرکەوتنی تر بەدەست بهێنێت.ئەوا ئەستەمە پێشەنگ لە دەست بدات.هەڕجەندە لێرەدا دەکرێت چاوەڕێی پێچەوانەکەشی بکەین،ئەویش ئەوەیە کە دەکریت سۆڵشایەری ڕاهینەری مان یونایتد،تیپەکەی رێکخست بێتەوە و گەڕابێتەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکانی،پێشەنگ لە هاوشاریەکەی وەربگرێتەوە.
ئەم سەرکەوتنەی مان یونایتد بوە سێیەم سەرکەوتنی دوا بەدوای یەک لە هەموو پاڵەوانیەتیەکاندا بەرامبەر مان سیتی،لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا.