تۆماس تۆخێل نایەوێت پلەی چوارەم بدات بە ئێڤەرتۆن
ئازار 17, 2021لە کۆتا یاریەکانی گەڕی 27 ی پریمەرلیگدا،ئەمڕۆ دوو یاری بە ڕێوە دەچن،گرنگترینیان یاری نێوان چێڵسی ئێڤەرتۆنە.دواتریش لیدز یونایتد و وێستهام رووبەرووی یەکدی دەبنەوە.چێڵسی لەوەتەی تۆماس تۆخێل بۆت ڕاهینەر هیج یاریەکی نە دۆڕاندوە،ئەمرۆش دەیەوێت سەرکەوتنێکی دیکە تۆمار بکات،جیاوازی خالەکانی لەگەڵ ئێڤەرتۆنی پلە پینجەمدا بەزر بکاتەوە،هەروەها لەگەڵ مانسیتی پێشەنگیشدا جیاوازی خاڵەکانی کەم بکاتەوە.تیمەکەی تۆماس تۆخێل بە کۆی 47 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکەدان،ئێڤەرتۆنیش بە جیاوازی یەک خاڵ لە دوایانەوەیە،کارلۆ ئەنجیلۆتی ڕاهێنەری ئێڤەرتۆنیش دەیەوێت،تیمەکەی بۆ یەکەم جار دوای ماوەیەکی زۆر بکاتە یەکێک لە چوار یانە یەکەمەکەی خولەکە.لە بەرئەوەی ئەم دوو یانەیە،هەریەکەیان دەیانەوێت یاریەکە بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن،ئیمڕۆ یاریەکی سەخت و دژوار ئەنجام دەدەن.
چێڵسی لەم یاریەدا ورەی زۆر بەرزە،چونکە لە یاری رابردوویدا توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیڤەرپوڵ بباتەوە،هەموو هەڵێکی خۆی دەدات کە لەسەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکانی لا نەدات،وا چاوەڕوان دەکرێت لەم یاریەدا،تیاگۆ سیلڤیای بەرگریکاری چێڵسی بگەڕێتەوە ناو یاریگا،کە پاش ئەو پێکانەی تووشی بوو لە 7 یاری یانەکەیدا نەیتوانی یاری بکات.بەڵام یاریکردنی تامی ئەبراهام لەم یاریەشدا زەحمەتە،چونکە هێشتا نازانرێت کە بارودۆخی پێکانەکەی باشە یاخود نا،ئەم یاریزانە لە یاری پێشووی یانەکەشیدا بەرامبەر لیڤەر پوڵ نەیتوانی یاری بکات.
لە بەرامبەریشدا کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر دەیوێت لەسەر سەرکەوتنەکانی بەردەوام بێت کە چوار یاری یەک لە دوایەکە نە دۆڕاوە،نایەوێت بە ئاسانی پلەی چوارەم بە چێڵسی بدات.
چێڵسی لەو چوار یاریەی کە بە ڕاهێنەرایەتی تۆماس تۆخێل لە یاریگای خۆیدا ئەنجامی داوە هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە،هەروەها لەو 14 یاریەی کە ئەم یانەیە لە ڕۆژی دووشەمماندا لەم وەرزەدا ئەنجامی داوە،10 یاری بردۆتەوە.چێڵسی لە کۆی ئەو 25 یاریەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا ئەنجامی داوە،لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا،هیچ یاریەکی نە دۆڕاندوە،14 یاری بردۆتەوە.هە تا ئێستە بە ڕاهێنەرایەتی تۆماس 10 یاری ئەنجامداوە،هیچ یاریەکی نە دۆڕاندوە،7 یاری بردۆتەوە،سێ یاریش یەکسان بوە.هەروەها لەو کاتەوەی ئەم ڕاهێنەرە پەیوەندی بە چێڵسیەوە کردوە،ئەم یانەیە 18 خاڵی کۆکردۆتەوە.