![سەرکەوتنی یانە گەورەکان لە خولە ئەوروپیەکاندا سەرکەوتنی یانە گەورەکان لە خولە ئەوروپیەکاندا](https://warzshkurd.com/wp-content/uploads/2021/03/464646-1140x641.jpg)
سەرکەوتنی یانە گەورەکان لە خولە ئەوروپیەکاندا
ئازار 7, 2021لە بۆندسلیگا دا بایرن توانی بە ئەنجامی 4-2 لە بروسیا دۆرتمۆند بەرێتەوە.یاریەکی سەخت لە نێوان هەردوو یانەدا ئەنجام درا،لە جێمی یەکەمدا بروسیا دۆرتمۆند لە ڕێگەی ئێرلینگ هالاندەوە،لە خولەکەکانی 2 و 9 دا دوو گۆڵی تۆمار کرد،هیوای وابوو کە یاریەکە بە پێش کەوتنی خۆی تەواو بکات،بەڵام بایرن لە هێرشەکانی بەردەوام بوو،هیوای لە دەست نەدا،بەخێرایی هەر لە جێمی یەکەمدا ڕۆبەرت لیڤاندۆسکی لە خولەکەکانی 26 و 44 دا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.جێمی یەکەمی یاریەکە بە یەکسان بوونی هەردوولا کۆتایی هات.بەڵام دواتر برووسیا دۆرتمۆند نەیتوانی پێش بکەوێت،هەلی زیاتر بۆ بایرن ڕەخسا،لیۆن لە خولەکی 88 دا گۆڵی سێیەمی بۆ بایرن تۆمار کرد،پاشان لیڤاندۆسکی گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد.بەمەش توانیان یاریەکە بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.لیڤاندۆسکی توانی لەم یاریەدا هاتریک تۆمار بکات،ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا بۆ 31 گۆڵ بەرز بکاتەوە.
لە یاریەکانی لالیگادا،بەرشەلۆنە توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئۆساسۆنا بەرێتەوە.بەرشەلۆنە لەم خولەدا باشترین ئاستی خۆی پێش کەش دەکات،هەرچەندە لە ئێستەدا دوو یاری زیاتری لە ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامداوە،بەڵام تەنها جیاوازی دوو خاڵی لەگەڵیدا هەیە،کۆی خاڵەکانی بۆ 56 خاڵ بەرز کردۆتەوە،بەم سەرکەوتنەی بەرشەلۆنە پەستانەکانی بۆ سەر هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید زیاد کرد.
لە خولی ئیتاڵیشدا یۆڤانتۆس توانی بە ئەنجامی 3-1 لە لازیۆ بەرێتەوە.ئەلڤارۆ لەم یاریەدا 2 گۆڵی تۆمار کرد،ڕابیۆتی یاریزانیش گۆڵێکی تۆمار کرد،توانیان بەو سێ گۆڵە یاریەکە بە ئەنجامی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن.ئەلڤارۆ مۆراتا بەو دوو گۆڵەی لەم یاریەدا تۆماری کرد،کۆی گۆڵەکانی بۆ 15 گۆڵ لەم وەرزەدا بەرز کردەوە.بەم سەرکەوتنەی یۆڤانتۆس ترسی خستە دڵی ئەی سی میلانی پلە دووەمەوە،چونکە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵیدا بۆ یەک خاڵ کەم کردەوە،ئەگەر لە یاری داهاتوویدا سەربکەویت ئەوا پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکەی لێوەردەگرێت،بەڵام هێشتا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئینتەر میلانی پێشەنگدا 7 خاڵە.
لە خولی فەڕەنسیشدا،جارێکی دیکە کیلیان مباپێ سەرکەوتنێکی دیکەی بۆ پاریس سان جێرمان بەدەست هێنا،یانەکەی بۆ گەڕی 16 ی خولەکە سەرخست.دوێنێ ئەم یانەیە بەرامبەر برێست یاری کرد،توانی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە بەرێتەوە،کە دوو گۆڵیان لە لایەن کیلیان مباپێ و گۆڵەکەی دیکەشیان لە لایەن سرابیاوە تۆمار کرد.بەم دوو گۆڵەی مباپێ لەم یاریەدا تۆماری کرد،ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا بۆ 25 گۆڵ بەرز کردەوە.