دوو یانە بە هێزەکەی لەندەن ئیمڕۆ ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە

دوو یانە بە هێزەکەی لەندەن ئیمڕۆ ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە

ئازار 7, 2021 0 By wkadmin

لە درێژەی یاریەکانی پریمەرلیگدا،ئەمڕۆ چوار یاری بەڕێوە دەچن،گرنگترین یاری نێوان مان سیتی پێشەنگی خولەکە و مان یونایتدی پلە سێیەمدایە.ئەمڕۆ هەریەک لەم دوو یانە هاوشاریە دەیەوێت سەرکەوتنێکی گەورە بۆ خۆی تۆمار بکات.مان سیتی پێشەنگ و گەورە دەیەوێت درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات،ژمارەی سەرکەوتنە یەک لە دوا یەکەکانی بۆ 22 سەرکەوتن بەرز بکاتەوە،هەروەها دەیەوێت تیمەکەی سۆڵشایەر زیاتر بێ هیوا بکات لە نازناوەکە.تیمەکەی پیپ گواردیۆلا لە ڕووی پێکهاتەوە هیچ کێشەیەکی نیە،لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەیە،هەموو یاریزانە بە تواناکانیشی لەم یاریەدا ئامادەن،گواردیۆلای ڕاهێنەر لەم یاریەدا بە تەواوەتی پشتی بە تواناکانی کیڤن دی برۆینی یاریزانی بەستوە.مان سیتی بە کۆی 65 خاڵ لە پلەی یەکەمدایە،جیاوازی 14 خاڵی لەگەڵ مان یونایتدا هەیە.لەم وەرزەدا ئەم یانەیە 55گۆڵی تۆمار کردوە،تەنها 8 گۆڵیشی لێکراوە.ئێدرسۆنی گۆڵپارێزی ئەم یانەیە لەم وەرزەدا لە یاریەکانی پریمەرلیگدا 15 کلین شیتی هەبوە.
لە بەرامبەریشدا مان یونایتد کە لە لایەن لیستەرە وە پلەی دووەمی لێوەرگیراوە،هەوڵ دەدات بە سەرکەوتنی لەم یاریەدا،مان سیتی لە بردنەوە ڕابگرێت،هەروەها پلەی دووەمیش لە لیستەر وەربگرێتەوە،بەڵام ئەمە کارێکی ئاسان نیە،چونکە پێکهاتەی ئەم تیمە لە ئێستەدا زۆر باش نیە،هیچ یاریزانێکی ئاست بەرزی نیە و هەموویان لە ڕووی ئاستەوە نزیکن.هەروەها زۆر یاریزانی پێکراویشی هەیە کە لە نێوانیاندا پاول پۆگبای یاریزانی بەتوانای هەیە.ئەم یانەیە لە کۆتا شەش یاری کۆتایدا کە بەرامبەر یانە بە هێز و گەورەکان ئەنجامی داوە،نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.بەڵام دیان هێندرسۆنی گۆڵپارێزی مان یونایتد لەم وەرزەدا توانیوویەتی لە 13 دەرکەوتنیدا لە 8 یاریدا کلین شیتی هەبێت.
ئەم یانەیە هە تا ئێستە 151 یاریان کردوە،مان یونایتد لە پێشەوەیە و 58 یاری بردۆتەوە،مان سیتیشی 45 یاری بردۆتەوە،48 جاریش یەکسان بوون.لە کۆتا چوار یاری نێوان ئەم دوو یانەیەدا کە لە خول و جامەکاندا ئەنجامیان داوە،مان یونایتد سێ یاری بردۆتەوە.یونایتدلە کۆی 10 یاری پریمەرلیگدا لە 7 یاریدا،لە جیاتی خاڵ کۆبکاتەوە خاڵی لەدەست یاوە.هەروەها ئەم یانەیە لە کۆی 21 یاری پریمەرلیگدا کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا ئەنجامیان داوە نە دۆڕاوە،13 یاری بردۆتەوە،8 یاریش یەکسان بوە.