گەڕی 26 ی سێریا ئەی.

گەڕی 26 ی سێریا ئەی.

ئازار 6, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ لە یاریەکانی گەڕی 26 ی خولی ئیتاڵیدا سێ یاری دەکرێن.یاری یەکەم لە نێوان سپێزیا و بێنڤینتۆیە.ئەم دوو یانەیە هەردوکیان خاوەنی 25 خاڵن.بەڵام سپێزیا لە پلەی پانزدەهەمدایە و بێنڤێنتۆش لە پلەی شازدەهەمی خولەکەدایە،یاریەکە بۆ هەردوولا گرنگە،هەر کامیان براوە بن ئەوا خۆی لە ناوچەی دابەزینەوە کەمێک دوور دەخاتەوە.سپێزیا لە کۆی 5 یاری کۆتایدا دوو یاری بردۆتەوە،دوو یاری دۆڕاندوە،یاریەکیش یەکسان بوە،بێنڤێنتۆ لە 5 یاری کۆتایدا هیچ بردنەوەیەکی تۆمار نەکردوە،سێ یەکسان بوون و دوو دۆڕانی هەیە.ئەم دوو یانەیە لە کۆتا 7 یاری کۆتاییاندا،کە لە هەریەک لە سێریا ئەی،سێریا بی ئەنجامیان داوە،هیچ یەکسان بوونێکیان نەبوە،سپێزیا 3 یاری بردۆتەوە،4 یاری دۆڕاندوە.
یاری دووەمیش لە نێوان ئۆدەنیزی و ساسۆلۆدا بەڕێوە دەچێت،ساسۆلۆ کەمێک دۆخی لە یانەی بەرامبەری باشترە،بە کۆی 36 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیەکەدایە،ئۆدەنیزیش خاوەنی 29 خاڵە و لە پلەی یانز دەهەمدایە.هەردوو یانە لە کۆتا یاریاندا یەکسان بوون،ئۆدەنیزی لە کۆتا 5 یاری کۆتایدا دوو بردنەوە و دوو یەکسان بوون و دۆڕانیکی هەیە،بەڵام ساسۆلۆ یەک بردنەوە و سێ یەکسان بوون و دۆڕانێکی هەیە.لە وەرزی 2018/2019 وە ئەم دوو یانەیە 5 جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە،ئۆدەنیزی لە کۆی ئەو 5 یاریەدا تەنها یەک گۆڵی لێکراوە.
یاریە گرنگەکەی ئەمڕۆ لە نێوان یۆڤانتۆس و لازیۆدا دەبێت.ئەندریا پێرلۆ بە گرنگیەکی زۆرەوە سەیری ئەم یاریە دەکات،لە کۆتا لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەکەن دانی بەوەدا ناوە،کە یاریەکەی ئەمڕۆیان سەخت دەبێت،یاریەکی ئاسان بەرامبەر لازیۆ ناکەن.کێشەی گەورەی یوڤی لەم یاریەدا ئەوەیە کە یاریزانەکانی ماندوون،ئەندریای ڕاهێنەر پێویست بوە پشوو بە هەندێک لە یاریزانەکانی بدات،لە نێوانیشیاندا ئەستێرەی پرتووگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە،بەڵام بە هۆی سەختی ئەم یاریەوە،ئەم ڕاهێنەرە نەیتوانیوە پشوو بە یاریزانەکانی بدات.
یۆڤانتۆس لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەدایە،خاوەنی 49 خاڵە،لە کۆتا پێنج یاریدا کە ئەنجامی داوە،یاریەکی دۆڕاندوە،یاریەکیش یەکسان بوە،سێ یاریشی بردۆتەوە،جیاوازی 10 خاڵی لەگەڵ ئینتەر میلانی پێشەنگدا هەیە.لازیۆش بە کۆی 43 خاڵ لە پلەی 7 می ڕیزبەندیەکەدایە،لە کۆتا پێنجا یاریدا، سێ یاری بردۆتەوە،2 یاری دۆڕاندوە.
ئەم دوو یانەیە لەم دوایانەدا 5 جار ڕوو بەڕووی یەکدی بونەتەوە،تیمەکەی ئەندریا سێ یاری بردۆتەوە،لازیۆش یاریەکی بردۆتەوە،یاریەکیش یەکسان بوون.