بایرن میونشن و بروسیا دۆرتمۆند ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.
ئازار 6, 2021ئەمڕۆ لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 24ـی بۆندسلیگادا 6 یاری بەڕێوەدەچن، کە گرنگترینیان یاری نێوان هەردوو یانەی ئەڵمانی بایرن میونشن و بروسیا دۆرتمۆندە.هەردوو یانە یەکێکن لە باشترین و بە هێزترین یانە ئەڵمانیەکان.ئەمڕۆ هەوادارانین بە جۆش و خرۆشێکی زۆرە چاوەڕێن سەیری یاری نێوان ئەم دوو یانەیە بکەن،یانەی بایرن ئاستێکی زۆر باشی هەیە،بە کۆی 52 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەی گرتوە،لەم وەرزەدا ئەم یانەیە تا ئێستە 23 یاری ئەنجامداوە،لەکۆی ئەو 23 یاریەدا تەنها سێ یاری دۆڕاندوە،16 یاری بردۆتەوە و 4 یاریش یەکسان بوە.لە یاری کۆتایشیدا کە لە هەفتەی پێشودا بەرامبەر کؤڵن کردی توانی یاریەکە بە ئەنجامی 5-1 بباتەوە.کە دوان لەو پێنج گۆڵە لەلایەن هێرشبەری بە هێز و گۆڵکاری یانەکەوە ڕۆبەرت لیڤاندۆسکیەوە تۆمار کران.ئەم یاریزانە خۆی لە خۆیدا توانایەکی بێ وێنەی هەیە،هەروەها کاریگەریەکی زۆریشی لە نێو یاریگادا و لەسەر ورەی یاریزانەکان هەیە.ئەم یانەیە هەموو هەوڵێکی خۆی لەم یاریەدا دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت یاریەکە بباتەوە،جیاوازی خاڵەکانی کە لە ئێستەدا لە گەڵ لیپزینگی پلە دووەمدا،2 خاڵە بەرزتر بکاتەوە،چونکە نایەوێت پێشەنگی خولەکە بە هیچ یانەیەکی دیکەی ڕکابەری بدات.
ئەگەر باسی بروسیا دۆرتمۆندیش بکەین،ئەویش ئەوەندە دۆخی خراپ نیە،لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەکەدایە خاوەنی 39 خاڵە.هەروەها ئەم یانەیە خاوەنی هێرشبەرێکی گرنگە کە لەم وەرزەدا سەرنجی زۆربەی یانە گەورەکانی بەلای خۆیدا ڕاکیشاوە کە ئەویش ئێرلینگ هالاندە،ئەم یاریزانە لاوە،لەم وەرزەدا باشترین ئاستی خۆی پێش کەش دەکات.هەروەها زۆرترین گۆڵیشی بۆ بروسیا تۆمار کردوە،بەڵام لەم یاریەدا ئەم یانەیە لە تواناکانی یاریزانێکی دیکەی بە هێزی جادۆن سانشۆ بێبەش دەبێت.بێجگە لەم یاریزانەشی هەریەک لە گیریرۆ و زیۆڤانی ناتوانن یاری بکەن.ئەم یانەیەش بەم دوایانە ئاستیان زۆر باشە توانیوویانە لە دوو یاری کۆتاییاندا
خاڵ کۆبکەنەوە،بەڵام دەشزانن کە یاریەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر بایرن ئاسان نیە،ئەرکی ئەمڕۆیان زۆر سەختە.دەبێت بە وریایەکی زۆرەوە یاری بکەن،بۆ ئەوەی بتوانن بچنە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکە.بروسیا دۆرتمۆند لە کۆی 23 یاری کە لەم وەرزەدا ئەنجامی داوە 12 یاری بردۆتەوە،8 یاری دۆڕاندوە،3 یاریش یەکسان بوە،جیاوازی 13 خاڵی لەگەڵ پێشەنگی خولەکەدا هەیە،بەڵام جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئینتراختی پلە چوارەمدا 3 خاڵە،بۆیە دەزانێت سێ خاڵی یاریەکەی ئەمڕۆ چ گرنگیەکی بۆی هەیە.
لە کۆتا 8 ڕوو بەڕوو بوونەوەی ئەم دوو یانەیەدا،بایرن 7 جار سەرکەوتوو بوە،بروسیا دۆرتمۆند لە ساڵی 2018 وە نەیتوانیوە هیچ یاریەکە لە بایرن میونشن بباتەوە.