ئەمڕۆ لە پریمەرلیگدا چوار یاری دەکرێن.

ئەمڕۆ لە پریمەرلیگدا چوار یاری دەکرێن.

ئازار 6, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ لە درێژەی یاریەکانی پریمەرلیگدا،4 یاری بە ڕێوە دەچن،سەرنج ڕاکێشترینیان یاری نێوان ئەرسیناڵ و بێرنلیە.یانەی ئەرسیناڵ لەم وەرزەدا دۆخی زۆر ناجێگیرە،تا ئێستە نەیتوانیوە لە چوار تیمە یەکەمەکەی خولەکە نزیک بێتەوە.تیمەکەی مایکڵ ئارتێتا لە ئێستەدا خاوەنی 37 خاڵە،لە پلەی دە یەمی ڕیزبەندیەکەدایە،ئەم یانەیە لەم وەرزەدا 26 یاری ئەنجامداوە،لە بردنەوە و دۆڕاندا یەکسانە.واتە یاریەک دەیباتەوە یاریەکیش دەدۆڕێت،لە کۆی ئەو 26 یاریەدا 11 یاری بردۆتەوە،11 یاریشی دۆڕاندوە،4 یاریش یەکسان بوە،ئەگەر ئەمڕۆ یاریەکە بباتەوە دەگەڕێتەوە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیەکە.
بیرنلیش دۆخێکی زۆر باشتری لە ئەرسیناڵ نیە،یاریەکیش زیاتری لە یانەی ڕکابەری ئەنجامداوە،لە کۆی 27 یاری ئەم وەرزەدا کە ئەنجامی داوە،7 یاری بردۆتەوە،12 یاری دۆڕاندوە،8 یاریش یەکسان بوە،29 خاڵیشی تا ئێستە کۆ کردۆتەوە،لە پلەی پانز دەهەمی خولەکەدایە.بەم ئاستەی بێرنلی هەیەتی چاوەڕێ دەکرێت ئەرسیناڵ بتوانێت لە یاریەکەی ئەمڕۆدا سەرکەوتوو بێت.
دواتریش هەر یەک لە شێفڵد یونایتد و ساوسهامپتۆن،ئەستۆن ڤێلا و ۆڵڤس،برایتۆن و لیستەر یاری دەکەن.
شێفڵد یونایتد هیوایەکی وای ناماوە لە پلەی 20 ی ڕیزبەندیەکەدایە،بەڵام ساوسهامپتۆن لە پلەی 14 یەمی ڕیزبەندیەکەدایە،هەوڵ دەدات ئەم یاریە بباتەوە بۆ ئەوەی ئەوەندەی تر لە ناوچەی دابەزینەوە نزیک نە بێتەوە.ۆڵڤسیش لە پلەی 12 هەم ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیەکە دەبێتەوە،ڤێلا دەیەوێت یاریەکە بباتەوە بۆ ئەوەی پلەکەی خۆی بە ئەرسیناڵ نەدات.
لیستەریش کە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەدایە،نایەوێت هەل بداتە چێڵسی بۆ ئەوەی پێشی بکەوێت،هەموو هەوڵی خۆی دەدات یاریەکە بباتەوە.چونکە دەزانێت ئامانجی داهاتووی چێڵسی پلەی سێیەمی پریمەرلیگ و خۆ زیاتر نزیک کردنەوەیە لە پێشەنگی خولەکە.چێڵسی لە یاری پێشوویدا توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیڤەرپوڵ بباتەوە و بچێتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکەوە.لیستەر خاوەنی 50 خاڵە،ئەگەر سێ خاڵی ئەم یاریە بەدەست بهێنێت ئەوا پێش مان یونایتد دەکەوێت و دەچێتە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکە.ئەم یانەیە جیاوازی 15 خاڵی لەگەڵ مان سیتی پێشەنگدا هەیە.یاریەکەی ئەمڕۆ بۆ لیستەر زۆر گران نابێت،چونکە یانەی ڕکابەری بارودۆخی زۆر باش نیە،لە کۆتا دوو یاریدا دۆڕاوە،لە پلەی 16 هەمی ڕیزبەندیەکەدایە،خاوەنی 26 خاڵە.