چێڵسی و تۆتنهام ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە

چێڵسی و تۆتنهام ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە

ئازار 4, 2021 0 By wkadmin

لە گەڕی 29 ی پریمەرلیگدا ئەمڕۆ سێ یاری بە ڕێوە دەچن،یاری یەکەم لە نێوان تۆتنهام و فۆڵهامدا دەبێت.فۆڵهام دۆخی زۆر باش نیە لە ناوچەی دابەزینی خولەکەدایە و لە پلەی هەژدەهەمدایە،فۆڵهام بەم دوایانە یاریزانی گرنگی تووشی پیکان نەبوە،زۆربەی یاریزانە سەرەکیەکانی بۆ ئەم یاریە ئامادە دەبن.تیپەکەی جۆزێ مۆرینۆس کە بەم دوایانە دۆخیان زۆر باش نەبوو،بەڵام لە یاری پێشوویاندا توانیان سەرکەوتنێک تۆمار بکەن،چاوەڕێ دەکرێت بە هەمان شێوە لەم یاریەشدا بەو ئاستە باشەوە ببینرێن،بەڵام لەوە ناچێت گاریس بەیڵ لەم یاریەدا بەشدار بێت.تۆتنهام ئێستە لە پلەی هەشتەمدایە،خاوەنی39 خاڵە.
یاری دووەمیش لە نێوان وێست برۆم و ئێڤەرتۆندا بەڕێوە دەچێت.ئێڤەرتۆن لە پلەی 7 می ڕیزبەندیەکەدایە،وێست برۆمیش لە پلەی 19 یەمی ڕیزبەندیەکەدایە.ئێڤەرتۆن لە کۆی 25 یاری ئەم وەرزەدا 13 یاری بردۆتەوە.لە کۆتا هەشت یاریدا کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا ئەنجامیان داوە،هیچ یاریەکیان نە دۆڕاندوە 6 یاری بردۆتەوە،2 یاریش یەکسان بوە.
یاریە بە هێزەکەش لە نێوان چێڵسی و لیڤەرپوڵ دا دەبێت.هەردوو یانە ڕکابەری دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن ببنە یەکێک لە چوار یانە یەکەمەکەی خولەکە.چێلسی بە کۆی 44 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەکەدایە،لیڤەرپوڵیش بە کۆی 43 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیەکەدا.
ئەلیسۆن بیکەر پاش ئەوەی لە پێکانەکەی چاک بۆتەوە،ئەمڕۆ لە پێکهاتەی سەرەکی لیڤەرپوڵدا ناوی هاتوە،بۆ یاریەکەی ئەمڕۆیان ئامادە دەبێت.ئەم دوو یانەیە لە ڕابردوودا 12 جار بەرامبەر یەکدی یاریان کردوە،چێڵسی تەنها یەک یاری لە کۆی ئەو 12 یاریە بردۆتەوە،5 یاری یەکسان بوە،6 یاریش دۆڕاوە.
ئەم دوو یانەیە ئەمرۆ یاریەکی سەخت ئەنجام دەدەن،لیڤەرپوڵ لەم دوایانەدا دۆخی زۆر باش نە بوو،لە کۆتا چوار یاری یەک لە دوایەکیدا کە لە یاریگای خۆیدا ئەنجامی دا دۆڕا،کە ئەمە یەکەم جار بوو ئەو یانەیە بە ڕاهێنەرایەتی یۆرگن کڵۆپ ئەوەندە یاری بەدوایەکدا لە نێو یاریگای خۆیدا بدۆڕێنێت.بەڵام چێلسی لە کۆتا 9 یاریدا کە بە ڕاهێنەرایەتی تۆماس تۆخێل ئەنجامیداوە،هیچیاریەکی نە دۆڕاندوە،6 یاری بردۆتەوە،لە سێ یاریشدا یەکسان بوە.تۆماسی راهێنەر لەم یاریەدا هەوڵ دەدات هەموو توانای خۆیان بەکار بهێنن بۆ ئەوە یاریەکە بە ئەنجامی خۆیان کۆتایی پێبهێنن،بچنە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکەوە.