مان یونایتد لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس و میلان لەگەڵ ئۆدەنیزیدا یەکسان بوون.
ئازار 4, 2021مان یونایتد زۆر بە زەحمەت لەگەڵ کریستاڵ پاڵاسی پلە 13 یەمی پریمەرلیگدا یەکسان بوو.دوێنێ لە درێژەی یاریەکانی پریمەرلیگدا مان یونایتد ڕووبەرووی کریستاڵ پالاس بوویەوە،بە بێ تۆمار کردنی هیچ گۆڵیک هەردوولا یەکسان بوون.ئەمە شکستێکی گەورە بوو بۆ تیمێکی گەورەی وەکو مان یونایتد.ئەمە سیێەم جارە لەم ماوەیەدا ئەم یانەیە ناتوانیت سەربکەوێت و یەکسان دەبێت،ئەمەش کاریگەریەکی زۆر خراپی لەسەر داهاتووی هەیە.هەرچەندە تا ڕادەیەکی باش مان یونایتد کۆنتڕؤلی تۆپیان کرد بوو،بەڵام نەیانتوانی هیچ ئەنجامێکیان هەبێت،ئەم بارودۆخەی کە ئەم یانەیەی تێکەوتوە،هەواداران و هەروەها ڕاینەری ئەم یانەیەشی تووشی ترسێکی گەورە کردوە،سۆڵشایەری راهێنەر پاش یاریەکەیان وتی،کە دەبێت یاریزانەکان جارێکی دیکە بگەڕێنەوە سەر ئەو ئاستە بە هێزەیان کە لە پێشوودا هەیان بوو،بەم ئاستەوە نابێت جاریکی دیکە لە یاریگادا ببینرێین،دەبێت زۆر بە خێرایی چارەسەری کێشەکانمان بکەین.هەردوو یانە بەم یەکسان بوونەیان تەنها خالێکیان بەدەست هێنا،کە ئەم خاڵە جیاوازیەکی گەورەی بۆ مان یونایتد دروست نەکرد،لە ئێستەدا جیاوازی 14 خاڵی لەگەڵ مان سیتی پێشەنگدا هەیە.بەڵام کریستاڵ پاڵاس کۆی خاڵەکانیان بۆ 34 خاڵ بەرز کردەوە،بەمەش هێشتا 11 خاڵ دوورن لە ناوچەی دابەزینەوە.
مانچستەر یونایتد دەبێت خۆی بۆ یاری یەکشەممەی ئامادە بکات،کە بەرامبەر یانەی پێشەنگ و هاوشاری مان سیتی دەیکات.ئەگەر بەم شێوەیە جارێکی دیکە یاری بکات،بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا پلەی دووەمی خولەکە لە دەست دەدات بۆ ڕکابەرەکانی دیکەی.کریستاڵ پاڵاسیش خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی تۆتنهام ببێتەوە.
لە خولی ئیتاڵیشدا ئەی سی میلان بەرامبەر ئۆدەنیزیدا یاری کرد،بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵیدا یەکسان بوو.میلان لەم یاریەدا کە بەرامبەر ئۆدەنیزی پلە 11 هەمی خولەکەدا کردی،ئامانجی ئەوە بوو کە یاریەکە بباتەوە،نە هێڵێت جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئینتەر میلانی پێشەنگی خولەکەدا،لەوە زیاتر بێت،بەڵام لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکەدا فرانک کیسی یاریزانی ئۆدەنیزی ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە،هەوڵەکانی میلانی بە فیڕۆدا.لە ئێستەدا میلان تانها جیاوازی سێ خاڵی لەگەڵ ئینتەری پێشەنگدا هەیە،بەڵام ئەگەر ئینتەر میلان لە یاری داهاتوویدا کە بەرامبەر پارما ئەنجامی دەدات،یاریەکە بباتەوە،ئەوا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەی سی میلاندا بۆ 6 خاڵ بەرز دەکاتەوە،ئینتەر میلان هەموو چاوێکی لەسەر بردنەوەی نازناوەکەیە چونکە لە وەرزی 2009-2010 وە نەیتوانیوە نازناوەکە بەدەست بهێنێت.