بەرشەلۆنە دەیەوێت 31 مین جامی شای ئیسپانی بەرێتەوە

بەرشەلۆنە دەیەوێت 31 مین جامی شای ئیسپانی بەرێتەوە

ئازار 4, 2021 0 By wkadmin

دوێنێ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیدا،بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی سێڤیلیا بوەوە،توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر یانەی ڕکابەریاندا تۆمار بکەن،بەم بردنەوەیەشی توانی بچێتە قۆناغی کۆتایی جامەکەوە.لە یاری چوندا سێڤیلیا بە ئەنجامی 2-0 براوە بوو،بەڵام لەم یاریەدا یانە کەتەلۆنیەکە تۆڵەی ئەو یاریەشی کردەوە،سێڤیلیای لە جامەکە کردە دەرەوە.
بەرشەلۆنە هەر بەزووی دەسەڵاتی خۆی لە یاریگادا سەپاند،لە پاش تێپەڕبوونی 12 خولەک بەسەر جێمی یەکەمدا،عوسمان دێمبلێ گۆلی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد،ئەم گۆلي کاریگەریەکی زۆری لەسەر دەروونی یاریزانەکان دروست کرد،لە پاش ئەم گۆڵە ورەی یاریزانەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بوەوە،هێرشبردنەکانیان چڕتر کردەوە،جێمی یەکەم بە تۆمارکردنی ئەم گۆڵە و بەسەرکەوتنی بەرشەلۆنە کۆتایی پێهات،لە پاشدا لە جێمی دووەمی یاریەکەدا سێڤیلیا نزیک بوو لەوەی ئەنجامەکە بە هۆی ئەو پەناڵتیەیی بۆی هەژمار کرا،یەکسان بکاتەوە،بەڵام تێر شتیگنی گؤلپارێز توانی ئەو لێدانە بگەڕێنێتەوە،کە ئەمەش چانسێکی گەورە بوو بۆ بەرشە.تیمەکەی کۆمان زیاتر و زیاتر هێرشیان دەبرد،بەڵام تا کۆتایی یاریەکە نە یانتوانی گۆڵی دیکە تۆمار بکەن،لە خولەکی 94 دا پێکێ بە لێدانێکی سەر گۆڵی دووەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کرد،لەبەر ئەوەی ئەنجامەکە یەکسان بوەوە بۆ هەردوولا، کبۆیە ناچار بوون بۆ یەکلا کردنەوەی ئەنجامەکە یاریەکە بەرنە کاتی زیاد کراو.
لە پاش تێپەڕبوونی 5 خولەک بەسەر کاتی زیاد کراوی یانەکەدا،برایس وەیت گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە تۆمار کرد،توانیان بەم ئەنجامە جارێکی دیکە مێژووی ساڵی 2019 دوو بارە بکەنەوە،سەربکەون بۆ قۆناغی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.لە ساڵی 2018-2019 هەمان مێژوو لە نێوان ئەم دوو یانەیەدا ڕوویدا بوو،لە یاری چوندا سێڤیلیا براوە بوو،لە یاری گەڕاندنەوەدا یانە کە تەلۆنیەکە سەرکەوتوو بو.بەرشەلۆنە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا تەنها یەک جار نەیتوانیە بۆ قۆناغی کۆتایی ئەم جامە سەربکەوێت.
بەرشەلۆنە زۆرترین جار توانیوویەتی ئەم نازناوە بە دەست بهێنێت،هە تا ئێستە 30 جار نازناوەکەی بەزر کردۆتەوە،لەمساڵدا ئەیەوێت بۆ جاری 31 مین ببێتە خاوەنی ئەم جامە.
ئەم یانەیە لە ئێستەدا خۆی ئامادە دەکات بۆ یاری کۆتایی ،جارێ ئاشکرا نیە کە ئایا ڕووبەڕووی کام یەک لە ئەتلەتیک بلباو یاخود لێڤانتێ دەبێتەوە.