21 مین سەرکەوتنی مانچستەر سیتی
ئازار 3, 2021هەروەک چۆن یاریەکانی پریمەرلیگ بەردەوامن،ئاواش سەرکەوتنەکانی مان سیتی بەردەوامە.دوێنێ مان سیتی بەرامبەر ۆڵڤس یاری کرد و توانی بە ئەنجامی 4-1 یاریەکە بباتەوە.مان سیتی سەرکەوتنێکی دەگمەنی لە یاریەکەی دوێنێیاندا تۆمار کرد،هەروەک چۆن پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر پاش یاریەکەیان وتی کە سەرکەوتنەکەمان چاوەڕوان نەکراو،بەڕاستی بردنەوەی ئەم یاریە چاوەڕوان نەکراو بو،لە جێمی یەکەمدا مان سیتی هەوڵی دا بە زووی دەسەڵاتی خۆی بەسەر یاریەکەدا بسەپێنێت،پاش تێپەربوونی 15 خولەک بەسەر یاریەکەدا گۆڵی یەکەمی لەلایەن دێندۆنکەرەوە تۆمار کرد.جێمی یەکەم بە پێش کەوتنی مان سیتی کۆتایی هات بەڵام لە جێمی دووەمدا ۆڵڤس توانیان هەلێک بقۆزنەوە و ئەنجامەکە لە خولەکی 61 دا یەکسان بکەنەوە،ئەمە بۆ مان سیتی ئەرکێک زەحمەت بوو چونکە کاتی تەواو بوونی یاریەکە نزیک بوو،بەڵام تیپەکەی پیپ گواردیۆلا لە خولەکەکانی کۆتایدا زۆر بە باشی هێرشیان برد و توانیان سێ گۆڵی ناوازە تۆمار بکەن،گابرێل جێسوس دوو گۆڵی تۆمار کرد،کە یەکێکیان لە خولەکی 80 و پاشان دووەمیان لە خولەکی زیاد کراو دا 90+ تۆمار کرد.ماهرێزیش لە خولەکی 90 دا گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد،بەمەش توانیان سەرکەوتنە یەک لە دوایەکەکانی یانەکەیان بۆ 21 سەرکەوتن زیاد بکەن،هەروەها جیاوازیەکانین لەگەڵ مان یونایتدا بۆ 15 خاڵ بەرز کردەوە.
پیپ گواردیۆلا پاش سەرکەوتنەکەیان وتی،کە زۆر دڵخۆشم بەوەی کە توانیمان ئەم سەرکەوتنە ناوازەیە بە دەست بهێنین،چونکە لە ڕاستیدا یاریەکی سەختمان ئەنجامدا،بەڵام ئێمە دەبیت خۆمان بۆ یاری داهاتوومان کە بەرامبەر یانە هاوشارییەکەمانە ئامادە بکەین،کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە یاریگای خۆماندا ڕووبەڕوویان دەبینەوە.
مان یونایتد لە ئێستەدا ترسێکی زۆری هەیە،نایەوێت پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکە بداتە هیچ یانەیەکی دیکە،ئەمڕۆ ئەم یانەیە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاری دەکات،هەموو هەوڵێکی ئەم تیپە لەمرۆدا ئەوەیە یاریەکە بباتەوە سێ خاڵ بەدەست بهێنێت،هەرچەندە دەزانێت زۆر کاریگەری نابێت لە کەم کردنەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ پێشەنگی خولەکەدا،بەڵام هەرچۆنێک بێت پلەی دووەم لە دەست نادات.لەم یاریەدا ئیدینسۆن کاڤانی گەڕاوەتەوە یاریگا،مان یونایتد بۆ ئەوەی سەربکەوێت،بەتەواوەتی پشتی بە تواناکانی ئەم یاریزانە بەستوە.
بێجگە لەم یاریە ئەمرۆ هەریەک لە بێرنلی و لیستەر،هەروەها شێفڵد یونایتد و ئەستۆن ڤێلا بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن.