کام یانە زۆرترین پێکانی هەیە؟
ئازار 3, 2021لەگەڵ درێژەی یاریەکاندا،زیادبوونی پێکانی یاریزانەکانیش ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات،بەڵام ئایا ئەم زۆربوونی پێکانانە دەبێێتە هۆی گۆڕان لە ڕیزبەندی یەکەمی خولەکەدا؟بەدڵنیاییەوە پێکانەکان لە هەر یانەیەکدا کاریگەری خۆی هەیە،وا دەکات ئاستی یانەکەش داببەزێت.لەم وەرزەدا هەر یەک لە لیڤەرپوڵ،لیستەر،کریستاڵ پاڵاس لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو یانانەدان کە زۆرترین یاریزانیان بە هۆی پێکانەوە لە دەست داوە.تیمەکەی یۆرگن کڵۆپ یەکێکە لەو یانانەی کە پشکی گەورەی زیانی بە هۆی دوور کەوتنەوەی یاریزانەوە بەرکەوتوە،کە 8 یاریزانی پێکراوی تا ئێستە هەیە، کە چەند یاریزانێک لە یاریزانانەی باشترین و بە تواناترین یاریزانی هێڵی بەرگری ئەم یانەیە بوون،زۆر کات بەشێکی سەرەکی هۆکاری شکستی ئەم یانەیە دەگەڕێنرێتەوە بۆ زۆری پێکانەکان.چەند یاریزانیکی ئەم یانەیە پێکانەکانیان هیوای چاک بوونەوەی هەیە و چاوەڕی دەکرێت لەم وەرزەدا جارێکی دیکە بگەڕێنەوە نێو یاریگا،بەڵام بەشێکی دیکەی یاریزانەکانی ئەم یانەیە کە،جوێل ماتیپ،جۆ گۆمێز،دیگۆ جۆتا،ڤێرجیل ڤان دیک هەتا ئێستە دیار نیە کە کەی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ یاری کردن.
هەروەها ئەگەر باسی لیستەر بکەین کە لە ئێستەدا شەڕی ئەوە دەکات کە ببێتە یەکێک لە چوار یانە یەکەمەکەی پریمەرلیگ،9 یاریزانی پێکراوی هەیە.هارڤی بارنزی یاریزانی بە هۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆیدا تووشی بوە،بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریکردن دوورکەوتۆتەوە،هەروەها هەر یەک لە جیمی فاردی،جەیمس مادیسۆن،چەند یاریزانێکی دیکە لە لیستی یاریزانە پێکراوەکانی یانەکەیدان.
کریستاڵ پاڵاسیش دوبارە خاوەنی 9 یاریزانە،لە دوای ئەمانیش هەریەک لە یانەکانی لیدز،نیوکاستڵ،شێفڵد ونایتد،ساوسهامپتۆن،7 یاریزانی پێکراویان هەیە.بەڵام هەریەک لە مان سیتی پێشەنگ،ئەرسیناڵ،تۆتنهام تەنها یەک یاریزانیان هەیە کە تووشی پێکان بوو بێت.
تووش بوونی یاریزانانی هەر یانەیەک پەیوەندی بە زۆری یاریکردنەوە نیە،لەم وەرزەدا هەریەک لە چێڵسی،تۆتنهام،ئەرسیناڵ،مانچستەر یونایتد،زۆرترین یاریان ئەنجام داوە،بەڵام لە بەرامبەریشدا کەمترین یاریزانیان توشی پێکان بوە،یاخود هەر نیانە.
مانچستەر یونایتد بەم دوایانە یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی کە ئیدیسۆن کاڤانیە بە هۆی پێکانەوە لەدەست دا،کە بۆ ماوەی چوار یاریە بە هۆی ئەو ئازارەی لە ماسولکە کانیدا هەیبوو،یاری نەکردوە،بەڵام ئەم یانەیە هیوا خوازە لە یاری داهاتوویدا کە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس ئەنجامی دەدات،ئەم هێرشبەرەی بتوانێت بگەڕێتەوە نێو یاریگا.