مێسی بەرشەلۆنە بەجێ ناهێڵێت
ئازار 3, 2021هەرکاتێک ناوی لیۆنێل مێسی دەهێنرێت بە دڵنیاییەوە هەموو خەڵک بیری بەرشەلۆنەیان دەکەوێتەوە،بەم دوایانە بە هۆی ئەو گرژیانەی لە نێوان ئەم یاریزانە و یانە کە تەلۆنیەکەدا دروست بوو،هەموو ڕۆژێک باسی ڕۆشتنی ئەم یاریزانە دەکرێت لەو یانەیە،هەروەها هەر یەک لە پاریس سان جێرمان، مان سیتی هەوڵی بەدەست هێنانیان دەدا،خەریکی ئامادە کردنی گرێبەستێک بوون بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە ڕازی بکەن پەیوەندی بکات بە یانەکەیانەوە.گرێبەستی ئەم یاریزانە هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ بەرسەلۆنەدا کۆتایی دێت.بەڵام ماوەیەکە دەنگۆی رۆشتنی ئەم یاریزانەش پێچەوانە بۆتەوە و لە ئێستەدا باس لە مانەوەی دەکرێت.
لەو ماوەیەی پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەرایەتی ئەم یانەیەی دەکرد،ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە باشترین بارودۆخیدا دەبینران،
لاپۆرتا لە دواین لێدوانیدا دەڵێت،کەمن هەموو هەوڵی خۆم ئەیەم کە ئەم یاریزانە تەمەن 33 سالە لە بەرشەلۆنەدا بهێڵمەوە،وەمن لە بەرئەوی پەیوەندیم لەگەڵ مێسی،هەروەها خێزانەکەشیدا زۆر باشە،بۆیە بڕوام هەیە کە دەتوانم سەرکەوتووبم لە هێشتنەوەی مێسی.بەڵام هێشتنەوەی ئەم یاریزانە بە زیادکردنی بڕی مووچەکەی نیە،چونکە هەموان دەزانین کە بڕێکی باش مووچە بەم یاریزانە دەدرێت،تەنها ڕێگەی من بۆ ڕێگە گرتن لە ڕۆشتنی مێسی،چارەسەرکردنی کێشەکانە.
لیۆنێل مێسی لە ساڵی 2000 وە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردوە،لە ئێستەدا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا،ئەم یاریزانە 6 جار تۆپی ئاڵتوونی بردۆتەوە،کە یەکەم یاریزانە تا ئێستە توانیبێتی زۆرترین جار ئەو خەڵاتە بە دەست بهێنیت،لە گەڵ بەرشەلۆنەدا 10 جار نازناوی لالیگا، 6 جار کۆپا دێل رێی،4 جار چامپیۆنس لیگی بردۆتەوە.هەتا ئێستە لە کۆی ئەو یاریانەی کە خولەکانی لالیگادا ئەنجامی داوە،463 گۆڵی تۆمار کردوە،هەروەها 137 جاریش گۆڵی دروست کردوە.ئەم یاریزانە ئەرجەنتینە یەکەم یاریزانە کە خاوەنی زۆرترین گۆڵ بێت بۆ یانەیەک،سەرجەم ئەو گۆڵانەی لە هەموو پاڵەوانیەتیەکاندا تۆماری کردوە 750 گۆڵە.