یاریەکانی لالیگا و پریمەرلیگ

یاریەکانی لالیگا و پریمەرلیگ

ئازار 2, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی دوێنیی لالیگادا ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ ڕیاڵ سۆسیدادا یەکسان بوو.ئەم یەکسان بوونە بۆ ڕیاڵ مەدرید کارێکی باش نەبوو،چونکە پەستانەکان لەسەر ئەم یانەیە لە جیاتی کەم بکات زیادی کرد،ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی هەفتەدا ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.تیپەکەی زیدان یاریەکی سەختیان ئەنجام دا،زۆر بەزەحمەت توانیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە،یەکسان کردنەوەکەشیان لە لایەن ڤینیسیوس جونیەرەوە بوو لە خولەکەکانی کۆتایدا،(خولەکی 85).
تیپەکەی زیدان بە هەموو شێوەیەک لە دۆڕان نزیک بوون،چونکە لە خولەکی 55 دا،ڕیاڵ سۆسیداد گۆڵی تۆمار کرد.زۆری نەما بوو کە یاریەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهینێت،بەڵام ڤینیسیوس توانی یانەکەی لەم شکستە بپارێزێت.ئەم یەکسان بوونە بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر دەروونی یاریزانەکانی زیدان دروست دەکات،کە ئەمەش بۆ یاری داهاتووی لەگەڵ پێشەنگدا خراپە.ئەم یانە ئیسپانیە لە هێڵی هێرشبردنیدا کێشەی زۆری هەیە،بە تایبەتیش لە ئێستەدا کە کەریم بەنزیما ناتوانێت یاری بکات.ئەرکی زیدانی ڕاهێنەر بۆ یاری داهاتووی زۆر سەختە،چونکە دەبێت کار لەسەر دەروونی یاریزانەکانی بکات،هەوڵ بدات کە ئەم یاریە نە بێتە هۆی ئەوەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ بدۆڕێن،هەروەها دەبێت لە رووی جەستەیی تواناشەوە ئاستیان بەرز بکاتەوە.ڕیاڵ مەدرید لە پلەی سێیەمدایە،بەم یاریە نەیتوانی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید دا کەم بکاتەوە،خاوەنی 53 خاڵە.جیاوازی 5 خاڵی لەگەڵ پێشەنگدا هەیە.
لە یاریەکانی پریمەرلیگدا،دوێنی ئێڤەرتۆن توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ساوسهامپتۆن بباتەوە،گۆڵەکەشیان لە لایەن ڕیچاڵسۆنەوە لە خولەکی 9 دا تۆمار کرد،ئەمەش 11 یەمین گۆڵی ئەم یاریزانە بوو لەم وەرزەدا.کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئەم یانەیە پاش سەرکەوتنەکەیان وتی،کە دەمەوێت ئێڤەرتۆن بەم سەرکەوتنانەی تۆماری دەکات ببێتە یەکێک لە چوار یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە و ئەو هەستە تاقی بکەنەوە.ئەگەر ئەم یانەیە لە یاری داهاتوویدا کە لە ڕۆژی پێنج شەممەدا بەرامبەر وێست برۆمیچ ئەنجامی دەدات سەربکەوێت،ئەوا دەچێتە پلەی چوارەمی پریمەرلیگ،پێش هەریەک لە چێڵسی و لیڤەرپوڵ دەکەوێت.ئێڤەرتۆن لە ئێستەدا خاوەنی 43 خاڵە،لە پلەی حەوتەمدایە،ئەمە یەکەم جارە لە ساڵی 2014 ئێڤەرتۆن بتوانێت لە کۆی 25 یاری بەو ڕێژەیە خاڵ کۆبکاتەوە.
لە یاریەکانی ئەمڕۆشدا مان سیتی خۆی بۆ سەرکەوتنێکی دیکە ئامادە کردوە،ڕووبەڕووی ۆڵڤس دەبێتەوە لە پلەی 12 هەمدا.