مان یونایتد پێویستی بە هێرشبەرە

مان یونایتد پێویستی بە هێرشبەرە

ئازار 2, 2021 0 By wkadmin

بەم دوایانە دەبینین کە مان یونایتد ئاستی تا ڕادەیەک دابەزیوە،ئەمەش وایکرد کە پێشەنگی پریمەرلیگ ببەخشێتە مان سیتی هاوشاری.بە پێ ی سەرچاوەکان هۆکاری سەرەکی دابەزینی ئاستی ئەم یانەیە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هێرشبەری بە هێز لەو یانەیەدا.چونکە لەم یاریانەی کۆتایدا دەبینی کاتێک تۆپ دەچێتە هێڵی پێشەوەی ئەم یانەیە زۆر بە خێرایی دەگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرامبەر،هیچ ئەنجامێک یاخود ترسێک لەسەر یانەی بەرامبەر دروست ناکات.ئایا سۆڵشایەر خۆی درکی بەم لاوازیە کردوە؟ناکرێت بڵێین ڕاهێنەرێکی وەکو ئەم راهێنەرە کە چەندین ساڵ لە گەڵ مان یونایتدا یاری کردوە،نەزانێت کە هۆکاری گۆڵ تۆمار نەکردنی یانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هێرشبەرێکی بە هێز.بەڵام ئایا چی دەکات لە داهاتوودا ئەمە جارێ نادیارە.
لە شەش یاری کۆتایدا،کە ئەم یانەیە بەرامبەر شەش یانەی بە هێزی ئینگلیزی ئەنجامی داون،نەیتوانیوە تەنها گۆڵێکیش تۆمار بکات.ئەمەش لە کاتێکدایە کە برۆنۆ فێرناندزی هێرشبەر لە یاریگادا ئامادەیە.ئەم یاریزانە دواجار کە گۆڵی بەرامبەر یانە بە هێزەکان تۆمار کردبێت،لەو یاریەدا بوو کە بە ئەنجامی 6-1 بە تۆتنهام دۆڕان،برۆنۆ لەو یاریەدا پەناڵتیەکی جێبەجێ کرد،لەبەر ئەم هۆکارانە،هەروەها پاش ئەو یاریەی کە بەرامبەر چێڵسی ئەنجامیان دا هەموو کەسێک دەڵێن کە بەڕاستی مان یونایتد پێویستی بەوەیە کە یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکان،کە زیاترین گۆڵ تۆمار دەکات بهێنێتە یانەکەوە.بەڵام ئایا ئەم یانەیە دەتوانیت ئێرلینگ هالاند،یاخود هاری کەین بهێنێتە یانەکەیەوە؟ئەمە کارێکی ئەستەمە دەبێت سۆڵشایەر بە تەواوەتی هەموو هەوڵی خۆی بدات بۆ ڕێکخستنەوەی هێڵی پێشەوەی یانەکەی.
مان یونایتد لە ماوەی پێنج مانگدا حەوت یاری بەرامبەر 6 یانە لە یانە گەورەکان ئەنجام داوە،لەساڵی ڕابردوودا لە مانگی 10 دا،دوو یاری ئەنجام داوە،یاریەک بە تۆتنهام دۆڕاوە،یاریەکیش لەگەڵ چێڵسیدا یەکسان بوە،دواتر لە مانگی 11 دا بەرامبەر ئەرسیناڵ بە ئەنجامی 1-0 دۆڕاوە،لە مانگی 12 شەوە تا ئێشتە چوار یاری دیکەی بەرامبەر هەریەک لە مان سیتی،لیڤەرپوڵ،ئەرسیناڵ،چێڵسی،ئەنجام داوە و یەکسان بوە.
هەرچەندە لە ئێستەدا هەندێک کەسیش پێیان وایە کە دەبێت بێجگە لەوەی سۆڵشایەری ڕاهێنەر دەبێت کارێک بۆ هێڵی هێرشبردنی بکات،ئەواش دەبێت لە باڵەکانیشیدا گۆڕانکاری بکات،بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنیت کە مارکۆس ڕاشفۆرد و دانیێڵ جەیمس یاریزانی بەتوانا نین،بەڵکو ئەم دوو یاریزانە کاریگەریەکی زۆریان هەیە لە یاریگادا.
بەهۆی لاوازی لە هێڵی هێرشبردندا ئەم یانەیە ئێستە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکەدایە،خاوەنی 50 خاڵە،تا ئێستە پێش ئەوەی مان سیتی یاری ئەمڕۆی بەرامبەر ۆڵڤس ئەنجام بدات،جیاوازی 12 خاڵی لە گەڵیدا هەیە.