زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە جیاتی تۆپی پێ گۆرانی دەڵێت
ئازار 2, 2021هەرچەندە وا چاوەروان دەکرا کە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ ئۆڵترافۆرد و لەو یاریگایەدا یاری بکات،بەڵام بە پێی دواین هەواڵ،ناوی ئەم یاریزانە لە پێکهاتەی یانەکەیدا نەهاتوە بۆ یاری داهاتوویان لە خولی ئەوروپیدا بەرامبەر مان یونایتد.ئەم یاریزانە وا دیارە لە یاری کۆتاییاندا کە بەرامبەر ڕۆما ئەنجامیان دا،بە ئەنجامی 2-1 یاریەکەیان بردەوە،تووشی پێکانێکی بچوک بوە،بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لەم یاریەدا بەشدار نەبێت.هەرچەندە ئەم یاریزانە بە تەواوی ئامادە بوو کە لەم یاریەدا یاری بکات،بەڵام لە یاری پێشوودا پاش تێپەڕبوونی 56 خولەک یاریگای بە هۆی پێکانەوە بەجێهێشت.سێ ساڵ بەسەر بە جێهێشتنی مان یونایتدا تێپەڕیوە،ئەمە دەبوە یەکەم جار لەو کاتەوە کە ئەم یاریزانە تەمەن 39 ساڵە ڕووبەرووی ئەم یانەیە ئینگلیزیەی ڕابردووی ببێتەوە.بەڵام لە لایەکی دیکەوە زلاتان خۆی بۆ میهرەجانی گەورەی مۆزیک لە ئیتاڵیادا ئامادە دەکات،کە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ درێژە دەکێشێت،کە ئەمەش گومانی لای هەوادارن دروست کردوە ئەم یاریزانە بەو پێکانەی کە هەیەتی دەتوانێت خۆی بۆ میهرەجانێکی ئاوا گەورە ئامادە بکات،بەڵام لە یاریەکی گرنگی یانەکەیدا ناتوانێت بەشدار بێت،ئایا ئەمە هۆی پێکانە یاخود بە هۆی ئەوەیە ناتوانیت ئامادەی راهێنانەکان ببێت لەگەڵ یانەکەیدا،بۆ یاریەکەیان بەرامبەر مان یونایتد؟هەرچەندە ئەمە لە میدیاکانی ئیتاڵیادا میلانی توشی ڕەخنەیەکی زۆر کردۆتەوە بەڵام ستیفانۆ پیۆلی تەنها وتویەتی،ڕاستە کە لەگەڵ ئێمەدا ڕاهینان ناکات،بەڵام خۆی بە تەنها لە سان سیرۆدا ڕاهێنانەکان ئەنجام دەدات،بۆ ماوەیەکی کەم دوور دەکەوێتەوە،بەڵام دواتر لە یاریەکانماندا بەشدار دەبێت.
ئەم یاریزانە لەم وەرزەدا 16 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا بۆ یانەکەی تۆمار کردوە،پێشتریش کاتێک یاری بۆ مان یونایتد دەکرد لە کۆی 53 یاریدا کە بۆ ئەو یانەیەی ئەنجام دا،29 گۆڵی تۆمار کردوە.
میهرەجانی سان ریمۆ،پێش بڕکییەکی گەورەی گۆرانی وتنە لە ئیتاڵیادا،ئەم ڤیستیڤاڵە ساڵانە لە سان ریمۆدا بە ڕێوەدەچێت،دواتر براوە خەڵات دەکرێت.لە ساڵی 1951 وە ئەم ڤیستیڤاڵە لە ئیتاڵیادا بەڕێوە دەچێت.زلاتان لەم ڤیستیڤاڵەدا لەگەڵ میهالۆڤیکدا دوێتێک لەم ڤیستیڤاڵەدا پێش کەش دەکات.