چێڵسی و مان یونایتد یەکسان بوون
ئازار 1, 2021مان یونایتد،چێڵسی،کامیان دەچنە ڕیزبەندی چوار یانە گەورەکانی پریمەرلیگ،کامیان لە یاری کۆتایدا لەگەڵ مان سیتیدا یاری دەکەن؟
لە یاریەکانی گەڕی 26 ی پریمەرلیگدا چێلسی لەگەڵ مان یونایتدا بە بێ تۆمار کردنی هیچ گۆڵێک یەکسان بوو،هەریەکەیان لە پلەی خۆیان مانەوە.لە کۆتایی هەفتەی پێشوودا تیمەکەی سۆڵشایەر بە جیاوازی 10 خاڵ لە پاش مان سیتی پێشەنگەوە بوون،بەڵام پاش ئەوەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 2-1 لە وێست هامی بردەوە،جیاوازی خالەکانی لەگەڵ ئەم یانەیەدا بۆ 12 خاڵ بەرز کردەوە،دوێنێش جارێکی دیکە لە یاریگای خۆیدا شکستی هێنا،نەیتوانی بەرامبەر چیڵسی هیچ ئەنجامێکی هەبێت،بەمەش دەکرێت بڵێین یاری دوێنێ لە سوودی تۆماس تۆخێل و تیپەکەی کۆتایی پێهات.
هەرچەندە ئەگەر لەم یاریەشدا مان یونایتد بیتوانیایە سەربکەوێت هیچی لە بارودۆخی ئێستەی کەم نەدەکردەوە،بە هۆی ئەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ پلە یەکەمی خولەکەدا زۆرە.لە ناوچەی سزادا تۆپ بەر دەستی یاریزانی چێڵسی هۆدسۆن کەوت لە یاریەکەدا،بەڵام ئەمە وەکو پەناڵتی بۆ مان یونایتد هەژمار نەکرا،ئەمەش سۆڵشایەری ڕاهینەری مان یونایتدی زۆر نیگەران کرد،لە پاش یاریەکەیان ڕەخنەی لە ناوبژیوانی یاریەکە گرت،وتی کە لە ٪100 تۆپەکە لە دەستی ئەو یاریزانەی دا،دەبوایە بۆمان هەژمار بکرایە.
لە جێمی یەکەمدا هەردوولا، بەرگریەکی زۆریان دەکرد بۆ ئەوەی بتوانن گۆڵەکەیان بپارێزن،لە پاش جێمی یەکەمدا هەردوولا هەلی باشیان هاتە بەردەم،بەڵام نەیانتوانی هیچ ئەنجامێکیان هەبێت.بەمەش یاریەکەیان بە یەکسانبوونی هەردولا کۆتایی پێهێنا.
چێڵسی لەم کاتەدا بە ڕاهێنەرایەتی تۆماس تۆخێل،توانایاکی زۆریان هەیە،زۆر بە ئەستەم یانەیەک دەتوانێت لێیان بەریێتەوە،چونکە یاریزانەکانی ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو لە یاریگادا پێش کەش دەکەن.لە دوای ئەم یاریە مان یونایتد لە لایەن هەوادارانیەوە ڕاخنەی زۆری لێگیرا،سەبارەت بەوەی کە توانا و ئاستیان لە بەرامبەر چێڵسیدا باش نەبوە،تەنها بەرگریان کردوە،پێیان وایە ئەگەر تیپەکەیان بەم شێوەیە بەردەوام بێت،ئەوا چێڵسی زۆر بە ئاسانی لە یاریەکانی داهاتوو تردا دەتوانێت پلەی دووەمی لێوەربگرێت.چونکە تۆماس تیپەکەی بە تەواوەتی ئامادە و بە هێز کردوە.
مان یونایتد لەم وەرزەی پریمەرلیگدا 26 یاری ئەنجام داوە،50 خاڵی کۆ کردۆتەوە.چێڵسیش لە بەرامبەردا 44 خاڵی لە کۆی 26 یاریدا کۆ کردۆتەوە،جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ پلە دووەمدا 6 خاڵە،وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم یانەیە بە ئاسانی بچێتە ڕیزبەندی چوار یەکەمی خولەکەوە.