![جۆزێ مۆرینۆ ستایشی گاریس بەیڵ دەکات جۆزێ مۆرینۆ ستایشی گاریس بەیڵ دەکات](https://warzshkurd.com/wp-content/uploads/2021/03/Correa-968x641.jpg)
جۆزێ مۆرینۆ ستایشی گاریس بەیڵ دەکات
ئازار 1, 2021پاش ئەوەی لە ماوەی پێشوودا جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری تۆتنهام ڕەخنەی زۆری لە گاریس بەیڵی یاریزانی دەگرت،بەڵام دوێنێ پاش ئەو یاریەی بەرامبەر بێرنلی کردیان و بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەیان بردەوە،ئەم ڕاهینەرە ستایشێکی زۆری تواناکانی ئەم یاریزانەی کرد.
ئەم یاریزانە تەمەن 31 ساڵە لە پاش ئەوەی دوو ساڵی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدا بەسەر برد،بەلام کاتێک گەڕایەوە تۆتنهام توشی پیکانی زۆر بوەوە،بۆیە نەیدەتوانی ئاستێکی باس پێش کەش بکات،لە پێشوودا تەنها لە دوو یاری پریمەر لیگدا توانی بەشداری بکات،ئاست و توانای بە هیچ شێوەیەک مۆرینۆی ڕاهێنەری دڵخۆس نەدەکرد،وە ئەو ڕاهینەرەش بە هیچ جۆرێک حەزی نەدەکرد یاری پێبکات.تەنانەت لە 17 ی مانگی 2 دا یارمەتیدەرەکەی وتی،ئاستی ئەم یاریزانە باش نیە،لەبەرئەوەی تەمەنی هەڵکشاوە ماوەی وازهێنانی لە یاریکردن نزیک بۆتەوە.بەڵام پاش تێپەڕبوونی نزیکەی 11 رۆأیک بەسەر ئەم لێدوانەدا ئەم یاریزانە لە 4 یاریدا بەشداری کرد،4 گۆڵی تۆمار کرد،هەروەها سێ گۆڵێشی دروست کرد،کە دوان لەو گؤلانەی لە یاریەکەی دوێنێیاندا بوو،بەرامبەر بێرنلی،ئەم یاریزانە کاریگەریەکی زۆری هەبوو لەسەر خستنی تیمەکەیدا.
بەیڵ لە ماوەی ئەو 7 ساڵەی کە لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا بەسەری برد.105 گۆڵی تۆمار کرد،چوار نازناوی پاڵەوانیەتی ئەوروپای لەگەڵ یانە ئیسپانیەکەدا بەرز کردەوە.
مۆرینۆ پاش یاریەکی دوێنیان،ستایشێکی زۆری ئەم یاریزانەی کرد،وتی کە لە ئێستادا گاریس بەیڵ لە باشترین کاتی یاریکردنیدایە،باشترین ئاستی خۆی لە یاریگا دا پێش کەش دەکات،من ئەمە بۆ ئەوە نالێم کە لەم یاریەدا دوو گۆڵی تۆمار کرد،بەڵام لە ئێستەدا لە کاتی ڕاهێنانەکانیشدا من زۆر دڵخۆشم لەگەڵیدا،هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی توانا جەستەییەکانی بەرز بکاتەوە.ئەمەش کاریگەری لەسەر خۆی و هەروەها تیپەکەشی دروست کردوە.
هەروەها ئەم ڕاهێنەرە وتیشی دەزانم هەوادارانی دەیانەوێت گاریس بەیڵی 5 بۆ 6 ساڵ لەمەوبەر ببینن،بەڵام ئەمە لە ئێستەدا بۆ ئەم یاریزانە ئەستەمە،ڕاستە لە ئێستەدا دەتوانێت لە یاریگادا بۆ ماوەی 70 خولەک زۆر بە باشی یاری بکات،هەموو توانایەکی خۆی بەکاربهێنێت،بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم یاریزانە لە ٪100 گەڕاوەتەوە ئاستە بێوێنەکەی جارانی.هێشتا کاتی پێویستە بۆ ئەوەی بتوانێت باشتر پێش کەش بکات.
گاریس بەیڵ دوێنێ لە پاش تێپەڕبوونی 2 خولەک بەسەر یاریەکەیاندا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،دواتریش لە جێمی دووەمدا و لە خولەکی 55 دا، گۆڵی دووەمی بۆ خۆی و سێیەمی بۆ یانەکەی بەدەست هێنا.پاش تێپەڕبوونی 70 خولەک بەسەر یاریەکەدا،مۆرینۆی ڕاهێنەر پشووی پێدا،ئیریک لامێلا جێگەی گرتەوە.