ئەی سی میلان و ئەتلەتیکۆ مەدرید ترسیان خستەوە دڵی ڕکابەرەکانیان
ئازار 1, 2021لە یاریەکانی خولی ئیتاڵیادا دوێنێ،ئەی سی میلان توانی بە ئەنجامی 2-1 لە ڕۆما بەریتەوە،بەم بردنەوەیەشی پەستانەکانی بۆ سەر ئینتەر میلانی پێشەنگ زیاد کرد،کە ماوەیەکە پێشەنگی سێریا ئەی لێوەرگرتوە.
هەتا کۆتاییەکانی جێمی یەکەم هەردوولا یەکسان بوون،بەڵام لە خولەکی 43 دا پەنالتیەک بۆ میلان هەژمار کراو،لە لایەن فرانک کیسێ وە جێبەجێکرا،بەمەش میلان بوە خاوەنی گۆڵی یەکەم،ئەمە نۆیەم گۆڵی ئەم یاریزانە بوو بۆ یانەکەی لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا.بەڵام دواتر لەجێمی دووەمدا ڕۆما ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.هەرچەندە میلان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی لە ترسی پێکان لە جێـمی دووەمی یاریەکەدا هێنایە دەرەوە،بەڵام ئەم یانە ئیتاڵیە توانیان جارێکی دیکە گۆڵی یانەی بەرامبەر بکەنە ئامانج،لە خولەکی 58 دا گۆڵی دووەم تۆمار بکەن.بەمەش توانیان یاریەکە ببەنەوە هەروەها جیاوازیەکانیان لەگەڵ ئینتەر میلانی پێشەنگدا بۆ 4 خاڵ کەم بکەنەوە.لە مانگی داهاتوودا ئەم یانەیە دوو یاری لە قۆناغی 16 ی خولی ئەروپیدا لەگەڵ مان یونایتدا دەکات.بەمەش جارێکی دیکە زلاتان دەچێتەوە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد.کە پێشتر بۆ ماوەی چەند سالێک یاریزانی ئەو یانەیە بوە.
ئینتەر میلانیش دوێنێ توانی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە جێنەوا بەرێتەوە،هەر لە پاش تێپەڕبوونی یەک خولەک بەسەر یاریەکەدا لۆکاکۆ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،ئەم یاریزانە لەم وەرزەدا ئەمە دووەم یاریە کە لە دەستپیکی یاریەکەدا گۆڵ تۆمار دەکات.دواتریش لە درێژەی یاریەکەدا هەریەک لە دارمیان،سانچێز گۆڵی دووەم و سێیەمیان بە دەست هێنا.سانچێز گۆڵەکەی بە هۆی ئەسیستێکی لۆکاکۆ وە تۆمار کرد.ئینتەر بەکۆی 56 خاڵ لە پێشەنگی خولەکەدا ماوەتەوە.
لە یاریەکانی لالیگادا،دوێنێ ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ توانی بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێبەرامبەر لە ڤیلاڕیاڵ بەرێتەوە،بەمەش جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنەی پلە دووەمدا بۆ 5 خاڵ بەرز کردەوە.جارێکی دیکە ئەتلەتیکۆ مەدرید گەڕایەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکانی،دڵی هەوادارەکانی ئاشت کردەوە.ترسیشی خستەوە دڵی بەرشەلۆنە،ڕیاڵ مەدرید کە بەم دوایانە هیوایەکیان هەبوو کە پێشەنگ لەم یانەیە وەربگرنەوە.ئەتلەتیکۆ مەدرید بەم یاریە جارێکی دیکە ورەی بۆ گەڕایەوە،کە لەم وەرزەدا هەموو ئامانجی ئەوەیە نازناوەکە بۆ جارێکی دیکە لە ساڵی 2014 وە بەرز بکاتەوە.
ئەمە سێ یاری بوو کە ئەم یانەیە نەیتوانی بوو هیچ سەرکەوتنێک تۆمار بکات،پێشتریش بە ئەنجامی گۆڵێکی بیبەرامبەر لە یاری چونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنس لیگدا بە چێڵسی دۆڕابوو.بۆیە ئەمە کاریگەریەکی زۆری کرد بوە سەر دەروونی یاریزانانی ئەم یانەیە.بەڵام بەم سەرکەوتنەیان جارێکی دیکە هیوا و متمانەیان بۆ گەڕایەوە.