یاریەکانی بۆندسلیگا و خولی فەڕەنسی
شوبات 28, 2021لە یاریەکانی دوێنێی خولی فەڕنسیدا،پاریس سان جێرمان توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە دیۆن بەرێتەوە.
پاریس سان جێرمان هەر لە سەرەتاوە بە بە هێزی دەرکەوتن و توانیان پاش تێپەڕبوونی 6 خولەک بەسەر یاریەکەدا گۆڵی یەکەم لە ڕێگەی کیانەوە تۆمار بکەن،بەمەش هەر بە خێرایی توانیان هێزی خۆیان لە یاریەکەدا بسەپێنن.پاشان لە خولەکی 32 دا کیلیان مباپێ توانی لە ڕێگەی ئەو پەناڵتیەی بۆیان هەژمار کرا ،گۆڵی دووەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات.بەمەش جێمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە ئەنجامی پاریس سان جێرمان تەواو بوو.دواتر لە جێمی دووەمدا جارێکی دیکە مباپێ گۆڵی یانەی بەرامبەری کردە ئامانج و گۆڵی دووەمی خۆی و گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد،ئەم یاریزانە لەوەتەی پۆچێتینۆ بۆتە ڕاهێنەری ئەم یانەیە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەدرەوشێتەوە،لە مانگی ڕابردوەوە کیلیان 9 گۆڵی تۆمار کردوە.بەم دوو گۆڵەی دوێنێ تۆماری کرد ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 113 گۆڵ،لەگەڵ ئەم یانە فەڕەنسیەدا بەرزکردەوە.
دانێلۆش توانی لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکەدا گۆڵی چوارەم تۆمار بکات،یاریەکەیان بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێهێنا،هێشتا پاریس سان جێرمان بە جیاوازی خاڵێک لە پاش لیلی پێشەنگی خولەکەوەیە،خاوەنی 57 خاڵە.
دوێنێ لە درێژەی یاریەکانی خولی ئەڵمانیدا،برووسیا دۆرتمۆند توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەرمینیا بباتەوە.وەکو هەموو جارێک بروسیا دۆرتمۆند لەم یاریەشدا بە باشترین شێوە دەرکەوت،هەرچەندە لە جێمی یەکەمدا هەردوولا یەکسان بوون و هیچ گۆڵیکیان تۆمار نەکرد،بەڵام لە جێمی دووەمدا دۆرتمۆند لە خولەکی 48 دا لە ڕێگەی داهودەوە گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،دواتریش لەسەر هێرشەکانیان بەردەوام بوون و سانشۆی تەمەن 20 ساڵ توانی لە خولەکی 58 دا پەناڵتیەک جێبەجێ بکات و گۆڵی دووەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات.ئەمە 99 یەم دەرکەوتنی ئەم یاریزانەیە لە بۆندسلیگادا،لە کۆی ئەم 99 دەرکەوتنەدا جادۆن 36 گۆڵی تۆمار کردوە،50 گۆڵیشی دروست کردوە.دواتریش کارڤالۆ لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکەدا گۆڵی سێیەمی لە ڕێگەی ئەسیستێکی هالاندەوە تۆمار کرد.بەمەش یاریەکە بەسەرکەوتنی دۆرتمۆند کۆتایی پێهات،ئەمە سێیەمین یاری یەک لەدوایەکی ئەم یانەیە یە کە تیایدا سەردەکەون،بەڵام هێشتا لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەکەدان.جیاوازی 13 خاڵیان لەگەڵ بایرن میونشنی پێشەنگی خولەکەدا هەیە.