گەڕی 26 ی پریمەرلیگ

گەڕی 26 ی پریمەرلیگ

شوبات 28, 2021 0 By wkadmin

مانچستەر سیتی توانی جارێکی دیکە سەربکەوێت،ژمارەی سەرکەوتنە یەک لە دوایەکانی لە سەرجەم ئەو یاریانەی لە هەموو پاڵەوانیەتیەکاندا ئەنجامی داون بۆ 20 سەرکەوتن بەرزبکاتەوە،دوێنێ ئەم یانە بەهێزە بە ئەنجامی 2-1 لە وێست هامی بردەوە،لە جێمی یەکەمدا ڕۆبن دیاس لە ڕێگەی ئەسیستێکی دی برۆینەوە گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،بەڵام دواتر لە جێمی دووەمدا وێست هام ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە،هەرچەندە زۆر سەخت بوو بەڵام تیمەکەی پیپ گواردیۆلا جارێکی دیکە گۆڵی وێست هامیان لە ڕێگەی ستۆنسەوە هەژاند و گۆڵی دووەم و سەرکەوتنیان تۆمار کرد،بەمەش سەرکەوتنێکی دیکەیان بۆ سەر سەرکەوتنە ناوازەکانیان زیاد کرد.جیاوازی خاڵەکانیان لە گەڵ مان یونایتدی پلە دووەمدا بۆ 13 خاڵ بەرز کردەوە.هەر لە درێژەی یاریەکانی گەڕی 26 ی پریمەرلیگدا ئەمڕۆ 5 یاری دیکە دەکرێن.یاریەکی گرنگ لە نێوان مان یونایتد و چێڵسی دا دەکرێت،هەردوولا بە هەموو توانای خۆیانەوە یاری دەکەن،بۆیە یاریەکی سەخت دەبێت بۆ هەردوولا یان،چونکە هەریەکەیان دەیەوێت یاریەکە بباتەوە،چێڵسی کە لەم دوایانەدا بە ڕاهێنەرایەتی تۆماس تۆخێل ئاستێکی باش پێشکەش دەکات،دەیەوێت شکستی وێست هام بەرامبەر مان سیتی بقۆزێتەوە،بە بردنەوەی لەم یاریەدا پلەی چوارەمی لێوەربگرێت،چونکە ئێستە خۆی بە جیاوازی 2 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەکەدایە.
مان یونایتدیش بە هەموو توانای خۆیەوە یاری دەکات بۆ ئەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ مان سیتی پێشەنگدا کەمبکاتەوە،هەرچەندە ئەگەر یاریەکەش بباتەوە هێشتا جیاوازی 10 خاڵی لەگەڵیدا دەبێت،بەڵام نایەوێت لەوە زیاتر لە پلەی یەکەم دوور بکەوێتەوە.زۆربەی ئەو یاریانەی لە نێوان ئەم دوو یانەیەدا کراون تیپەکەی سۆڵشایەر براوە بوو،لە کۆتا سێ یاری ڕابردووشدا کە ئەنجامیان داوە هەرسێ جارەکە مان یونایتد براوە بوە.
هەروەها ئەرسیناڵ لە پلەی یانزدەهەمدا ڕووبەڕووی لیستەر دەبێتەوە لە پلەی سێیەمدا.لیستەر ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ مان یونایتدا یەکسانە،هەردوو یانە خاوەنی 49 خاڵن ئەگەر بتوانێت ئەم یاریە بباتەوە،بەمەرجێک مان یونایتد بدۆڕێت ئەوا پلەی دووەمی لێدەسەنێت.
دواتریش لیڤەرپوڵ کە چوار یاریە نەیتوانیوە سەربکەوێت،یاریەکی ئاسانی لەگەڵ شێفڵد یونایتدا هەیە،کە هەوادارانی هیوا خوازن بەم یاریە،یانەکەیان جارێکی دیکە ڕێچکەی سەرکەوتنەکان بدۆزێتەوە.
هەروەها تۆتنهامیش لە پلەی نۆیەم ڕووبەڕووی بێرنلی لە پلەی 15 هەمدا دەبێتەوە.