مێسی توانی بەرشەلۆنە پێش بخات کریستیانۆش شکستی هێنا

مێسی توانی بەرشەلۆنە پێش بخات کریستیانۆش شکستی هێنا

شوبات 28, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی دوێنێی لالیگادا بەرشەلۆنە توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سێڤیلیا بەرێتەوە،بەمەش گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکە ،جیاوازی خاڵەکانیشی لەگەڵ ئەتلەتیکۆی پێشەنگی لالیگادا بۆ دوو خاڵ کەمکردەوە.
هەر لە جێمی یەکەمەوە بەرشەلۆنە بە هۆی تواناکانی لیۆنێل مێسی کاپتنیەوە دەسەڵاتی خۆیان بەسەر یاریگادا سەپاند،دێمبلێ بە هۆی ئەسیستێکی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەوە لە خولەکی 29 دا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،یاریەکە بەم ئەنجامە بەردەوام بوو،دوای ئەوەی چەند هێرشێکی یانە کەتەلۆنیەکە لەلایەن یانەی بەرامبەریان بەرپەرچ درایەوە،بەڵام مێسی توانی هەموو ڕووبەڕوو بونەوەکان تێبپەڕێنێت،لە خولەکی 85 دا گۆڵی دووەم بۆ بەرشەلۆنە تۆمار بکات،بەمەش توانیان سێ خاڵی یاریەکە بەدەست بهێنن و کۆی خاڵەکانیان بۆ 53 خاڵ بەرزبکەنەوە،پلەی دووەم بە جیاوازی خاڵێک لە ڕیاڵ مەدرید وەربگرنەوە.
مێسی لەم یاریەدا ئاستێکی بەهێزی وەکو هەموو جارێک پێش کەش کرد،توانی گۆڵێک دروست بکات،هەروەها گۆڵێکیش تۆمار بکات.ئەمە 38 مین گۆڵی ئەم یاریزانە بوو بەرامبەر سێڤیلیا،کە شەش جار زیاترە لەو گۆڵانەی لە هەر یانەیەکی دیکەی تۆمار کردوون.هەروەها ئەمە هەشتەم یاری یەک لەدوای یەکە کە ئەم یاریزانە گۆڵ تۆمار دەکات،لەم هەشت یاریەدا 12 گۆڵی تۆمار کردوە.دووبارە ئم دوو یانەیە لە ڕۆژی چوارشەممەدا لە قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا دێل رێیدا ڕووبەرووی یەکدی دەبنەوە،کە لە یاری پێشوویاندا سێڤیلیا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی بردبوە وە.
لە خولی ئیتاڵیشدا یانەی یۆڤانتۆس ڕووبەڕووی هێلاس ڤیرۆنا بوەوە،بە ئەنجامی 1-1 لە گەڵیدا یەکسان بوو.هەرچەندە ئەم گۆڵەی یوڤی لەلایەن کریستیناۆ ڕۆناڵدۆ تۆمار کرا،بەلام ئەم تاکە گۆڵە بەس نەبوو بۆ ئەوەی بتوانێت سەربکەوێت.جیاوازی خالەکانی لەگەڵ پێشەنگی خولەکەدا کەمبکاتەوە.
لە جیمی یەکەمدا هەردوولا بە بێ تۆمار کردنی هیچ گۆڵێک یەکسان بوو،بەلام لە جێمی دووەمدا ئەستێرە پرتووگالیەکە توانی لە خولەکی 49 دا گۆڵێک تۆمار بکات،بەڵام لاوازی پێکهاتەی ئەندریا پێرلۆ وایکرد کە یانەی بەرامبەر لە خولەکەکانی کۆتایدا یاریەکە یەکسان بکاتەوە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 19 گۆڵ بەرز کردەوە،خاوەنی زۆرترین گۆڵە لەم وەرزەدا.یۆڤانتۆس لەپلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەدا مایەوە،خاوەنی 46 خاڵە،بەڵام هێشتا جیاوازی 10 خاڵی لەگەڵ ئینتەر میلانی پێشەنگی خولەکەدا هەیە.