یاریەکانی گەڕی 26 ی پریمەرلیگ
شوبات 27, 2021ئەمڕؤ لە گەڕی 26 ی یاریەکانی پریمەرلیگدا چوار یاری بەڕێوە دەچن،کە یەکەم یاری لە نێوان مان سیتی پێشەنگ و وێست هام دا دەبێت.تیمەکەی پیپ گواردیۆلا بە باشی بۆ ئەم یاریە ئامادەن،19 یاری یەک لە دوایەکە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا نە دۆڕاون،کە 11 یاری لە 19 یاریەیان لەم خولەدا ئەنجام داوە.بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم تیپە بە هێزە لە یاریەکەی ئەمڕۆیدا هیج ترسێکی لە یانەی بەرامبەری نیە،بگرە بە پێچەوانەشەوە دەزانێت کە ئەمڕۆ یاریەکی ئاسان ناکات،چونکە وێست هامیش یەکێکە لە چوار تیپە بە هێزەکەی ئەم خولە لەم وەرزەدا،خاوەنی 45 خاڵە و پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە.
هەروەها وێست هام تیپێکی بە هێزی هەیە،لە یاری رابردوویدا کە بەرامبەر تۆتنهام ئەنجامیدا سەرکەوتنیکی گەورەی تۆمار کرد.لە پێنج یاری کۆتایدا کە ئەنجامی داوە تەنها یەک یاری دۆڕاندوە،یەک یاریش یەکسان بوە،سێ یاریشی بردۆتەوە.چاوەڕوان ناکرێت ئەمڕۆ لە پێکهاتەی وێست هامدا ریان فدریکێسی بەرگریکار بە هۆی پێکانەوە ببینرێت.بەڵام مان سیتی لە پێکهاتەی تیمەکەیدا هیچ کێشەیەکی نیە،تەنها ناسان ئاکی هێلی بەرگری بە هۆی پێکانەوە لەم یاریەدا بەشدار نابێت.هەروەها سێرجیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری مانچستەر کە لە 3 ی مانگی ڕابردوە بە هۆی پێکانەوە لە یاریکردن دابڕابوو،ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە نێو یاریگا.
ئەم دوو یانەیە تا ئێستە 11 جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە،کە 9 یاریان بەسەرکەوتنی مانچستەر سیتی کۆتایی هاتوە،2 یاریش یەکسان بوو،واتە هەتا ئێستە هیچ جارێک وێست هام نەیتوانیوە لە تیمەکەی گواردیۆلا بباتەوە.بۆیە وا چاوەڕوان دەکرێت بەم ئاستە بەرزەی کە مانچستەر سیتی لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات،لەم یاریەشدا سەرکەوتوو بێت،چونکە ئەم یانەیە خاوەنی یاریزانی وەکو ئیلکای گۆندۆگان،ڕەحیم ستریلینگە.
گۆندۆگان لەم وەرزەدا 9 گۆڵی تۆمار کردوە،هەروەها ڕەحیمیش لە کۆی 15 یاریدا لەم وەرزەدا،لە 14 گۆڵدا بەشداری کردوە.ئەم تیپە بە کۆی 59 خاڵ لە پێشەنگی پریمەرلیگدایە.
هەر لە درێژەی یاریەکانی ئەمڕۆشدا هەریەک لە،وێست برۆم و برایتۆن،لیدز و ئەستۆن ڤێلا،نیوکاستڵ و ۆڵڤس ڕووبەڕوی یەکدی دەبنەوە.