مۆرینۆ و کڵۆپ هەوڵی گەڕاندنەوەی یانەکانیان دەدەن
شوبات 27, 2021کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ لە دوا لێدوانیدا سەبارەت بە دۆخی خراپی یانەکەی لەم ماوەیەی دوایدا قسە دەکات و دەڵێت،بە هیچ جۆرێک یانەکەم پێویستی بەوەنیە لە بناغەوە دروست بکرێتەوە،چونکە هێشتا پێکهاتەی تیپەکەم بە هێزە.
ئەم تیپە چوار یاری یەک لە دوایەکە کە شکشت دەهێنێت،دواین شکشتیشی بەرامبەر ئێڤەرتۆن بوو لە یاری ڕابردوویدا،کە ئەمەش یەکەم جار بوو لە ساڵی 1999 وە لیڤەرپوڵ لە ئانفیڵدا بە رامبەر ئەم یانەیە بدۆڕێت.
هەرچەندە لە سەرەتای وەرزدا کڵۆپ و تیپەکەی لە ئاستێکی باشدا بوون و لە پێشەنگی خولەکەدا بوون،بەڵام ئێستە بە جیاوازی 19 خاڵ لە پاش مان سیتی پێشەنگەوەن،لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیەکەدان.
لەم وەرزەدا ئەم یانەیە بە هۆی پێکانەوە لە تواناکانی جۆردان هێندرسۆنی یاریزانی بێبەشە.ئەم کاپتنە بە هۆی ئەو پێکانە سەختەی تووشی بوو،بۆ ماوەی 10 هەفتە لە یاریکردن دوورخرایەوە.لیڤەرپوڵ لە کۆتا 11 یاریدا کە لە پریمەرلیگدا کردوویەتی تەنها دوو یاری بردۆتەوە.هەروەها لە گەڕی چوارەمی جامی ئینگلیزیشدا کرایە دەرەوە،بەڵام لە یاری چونی چامپیۆنس لیگدا توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئاڕ بی لیپزینگ بباتەوە.
هەرچەندە دۆخی ئێستەی ئەم یانەیە خراپە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش شکستی زیاتر دەهێنن،بەڵام ڕاهێنەری ئەم یانەیە پێێ وایە تەنها پێداچوونەوە بە تاکتیک و شێوەی ڕاهێنان و یاریکردن بۆ یانەکەی بەسە،بە هیچ جۆرێک پێویشت ناکات جارێکی دیکە لە سەرەتاوە دەست بە بنیادنانەوەی یانەکەی گەورەی ئینگلیزی وەکە لیڤەرپوڵ بکەن.هەروەها دەڵێت ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ڕێچکەی سەرکەوتنەکانمان بدۆزینەوە،بگەڕێینەوە بۆ ڕیزی یانە گەورەکان.