ئەمڕۆ ڕۆناڵد کۆمان چی دەکات؟
شوبات 27, 2021لە یاریەکانی لالیگادا ئەمڕۆ چوار یاری بە ڕێوە دەچن،کە گرنگترینیان یاری نێوان بەرشەلۆنە و سێڤیلیایە.بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا نەیتوانیوە لەم یانەیە بەرێتەوە،بەڵام ئەگەر بیەوێت هێشتا ڕکابەرایەتی بکات بۆ بە دەست هێنانی نازناوی لالیگا دەبێت ئەمڕۆ هەموو هەوڵێکی خۆی بدات کە یاریەکە بباتەوە،چونکە یانە کە تەلۆنیەکە لە یاری پێشوویدا بەرامبەر کادێز دوو خاڵی گرنگی لە دەست دا و لەگەڵیدا یەکسان بوو،بەمەش نەیتوانی دەرفەتی دۆڕانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بقۆزێتەوە.
هەرچەندە بەرشەلۆنە بەم دوایانە ئاستی زۆر باش بوو،بەڵام لە یاری چونی چامپیۆنس لیگدا بە ئەنجامی 4-1 بە پاریس سان جێرمان دۆڕا،کە ئەمەش کاریگەریەکی زۆری لەسەر دەروونی یاریزانەکانی ئەم یانەیە بە جێهێشت.هەرچەندە دوای ئەم یاریەیان توانیان بەرامبەر ئێڵچە سەربکەون و بەمەش کۆی خاڵەکانیان بۆ 50 خاڵ بەرزبکەنەوە و بگەڕێنەوە بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکە،بەڵام هێشتا کاریگەری ئەو دۆڕانەیان لە سەر ماوە.لە ئێستادا تیپەکەی کۆمان تەنها جیاوازی دوو خاڵی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی پلە دووەمدا هەیە.هەروەها جیاوازی خاڵەکانیشی لەگەڵ ئەتلەتیکۆی پێشەنگدا 5 خاڵە.
ئەم دوو یانەیە لەم هەفتەیەدا دوو یاری گرنگ دەکەن،یەکەمیان یاری ئەمڕۆیانە لە لالیگادا،دووەمیشیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە یاری پێش کۆتایی کۆپا دێل ڕێدا دەبێت،ئەگەر بەرشەلۆنە چۆن لە یاری پێشوودا لە یاریەکانی جامی ئیسپانیدا بەم یانەیەدۆڕا،بدۆڕێت ئەوا خەونی ڕکابەریکردن بۆ بە دەست هێنانی لالیگا بەلاوە دەنێت،هەروەها ئەستەم تریش دەبێت کە یاری داهاتووی لە کۆپا دێل رێدا بباتەوە.بەمەش ناتوانێت لەم وەرزەدا هیچ نازناوێک بەدەست بهێنێت.ئەگەری لە دەست دانی چامپیۆس لیگیشی هەیە چونکە لە یاری چونی قۆناغی 16 دا دۆڕاوە،هەروەها پێشتریش جامی سوپەری ئیسپانی بە ئەتلەتیکۆ بلباو لە دەست دا.کەواتە کۆمانی ڕاهێنەر دەبێت بۆ یاریەکەی ئەمڕۆی پلانێکی نوێی هەبێت،تاکتیکی بە هێزتر بە کار بهێنێت.کۆمانی ڕاهێنەر لە سێ یاری ڕابردوودا کە ڕووبەرووی سێڤیلیا بۆتەوە هیج یاریەکی نەبردۆتەوە دوو یاری دۆڕاندوە، یاریەکیش یەکسان بوە.
یاریەکانی دیکەی ئەمڕۆ لە نێوان ئیبار و هوێسکا دەبن،ئیبار لە پلەی 17 یەمی ڕیزبەندیەکەدایە لە پێنج یاری کۆتایدا هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نە هێناوە،هوێسکاش دۆخی خراپترە و لە پلەی 20 ی ڕیزبەندیدا یە.هەروەها ئالاڤێسیش لە پلەی 16 ی ڕیزبەندیەکەدا ڕووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە کە ئەویش لە پلەی 13 هەمی ڕیزبەندیەکەدایە،دواتریش خیتافی لە پلەی 15 هەمدا و ڤالینسیا لە پلەی 12 هەمدا بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن.