یاریەکانی کۆتایی قۆناغی 32 خولی ئەوروپا

یاریەکانی کۆتایی قۆناغی 32 خولی ئەوروپا

شوبات 25, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ لە قۆناغی 32 ی خولی ئەوروپیدا 15 یاری دەکرێن،ئەمەش یاری کۆتایی ئەم قۆناغەیە هەر یانەیەک براوە بێت دەچێتە قۆناغی 16 وە.هەتا ئێستە تەنها تۆتنهام چۆتە ئەم قۆناغەوە.چونکە لە یاری چون و هاتندا توانی بەسەر ۆڵڤس بێرگەردا سەربکەوێت.
یەکەم یاری ئەمڕۆ لە نێوان ئەرسیناڵ و بەنەفیکا دا دەبێت،کە لە یاری چوندا هەردوو یانە بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوون،ئەگەر مایکڵ ئارتێتا و تیمەکەی لەم قۆناغەدا سەرکەوتووبن،ئەوا دەتوانن بە ورەیەکی بەرزەوە خۆیان بۆ یاریەکانی چامپیۆنس لیگ ئامادە بکەن،تێیدا سەربکەون،ئەرسیناڵ لە 6 یاری ڕابردوویدا کە بەرامبەر یانە پرتوگالیەکان ئەنجامیداوە 5 یاری بردۆتەوە،1 یاریش یەکسان بوە،هەروەها 20 گۆڵیشیان تۆمار کردوە.
دواتریش مانچستەر یونایتد بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد یاری دەکات،ورەی تیپەکەی سۆڵشایەر بەرزە،لە یاری ڕابردوو شیاندا توانیویانە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە ببەنەوە.هەرچەندە لەم یاریەدا هەریەک لە پاوڵ پۆگبا،ئدینسۆن کاڤانی،دۆنی ڤان دی بیک،ماک تۆمینی،یاری ناکەن ،بەڵام ڕا‌هێنەری ئەم یانەیە ڕایگەیاندوە کە ئامەد دیبالا، شۆلا لەم یاریەدا بەشدار دەبن.ئەم یانەیە لە 9 یاری ڕابردوویدا کە بەرامبەر یانە ئیسپانیەکان ئەنجامی داوە تەنها یەک یاری بردۆتەوە،4 یاری دۆڕاندوە،4 یاریش یەکسان بوە.
دواتریش ئەی سی میلان ڕووبەڕووی ڕێد ستار دەبێتەوە.لە یاری چونی ئەم پاڵەوانیەتیەدا بە ئەنجامی 2-2 هەردوولا یەکسان بوون.ئەمڕۆ دیسان چاوەڕێ دەکرێت یاریەکی سەخت ئەنجام بدەن،هەرچەندە دۆخی میلان زۆر باش نیە،لە یاری ڕابردوویدا بە ئینتەر میلانی هاوشاری دۆڕاوە،بەڵام هەموو هەوڵی خۆی دەدات لەم یاریەدا سەربکەوێت.
هەروەها لیستەر سیتیش ڕووبەڕووی سلاڤیا دەبێتەوە،بەڵام لەم یاریەدا لیستەر لە تواناکانی جەیمس مادیسۆنی یاریزانی بە هۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت،ئەم یاریزانە لە کۆی 12 دەرکەوتنی لە ساڵی 2021 دا 6 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کردوە.ئەم دوو یانەیە لە یاری ڕابردوویاندا بە بێ تۆمار کردنی هیچ گۆڵێک یەکسان بوون.
هەروەها ئەیاکسیش جارێکی دیکە بەرامبەر لیلی یاری دەکات،لە یاری پێشوویاندا ئەیاکس بە ئەنجامی 2-1 یاریەکەی بردەوە.
ناپۆلیش ئەمڕۆ دەیەوێت تۆڵەی یاری ڕابردووی لە گرانادا بکاتەوە،کە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر پێی دۆڕا.لەم یاریەدا هەموو توانای خۆی بە کاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت سەربکەوێت.