مێسی سەرکەوتنێکی دیکەی بۆ بەرشەلۆنە بەدەست هێنا
شوبات 25, 2021دوێنێ بەرشەلۆنە سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ئێڵچیدا بەدەست هێنا و توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە بباتەوە،جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی پلە دووەمی لالیگا دا بۆ 2 خاڵ کەمکردەوە.لەم یاریەدا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات،پاشان جۆردی ئەلباش گۆڵی سێەمی تۆمار کرد. هەرچەندە جێمی یەکەمی یاریەکە بە بێ تۆمار کردنی هیچ گۆڵێک و بە یەکسانبوونی هەردوولا کۆتایی هات،بەڵام لە جێمی دووەمدا پاش تێپەڕبوونی سێ خولەک مێسی گۆڵی یەکەمی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد،بەمەش ورەی یاریزانەکانی هاورێی لە یاریگادا بەرز کردەوە،ئاستێکی باشیان لە یاریگادا پێشکەش کرد،دوا بەدوای ئەمەش پاش تێپەڕبوونی 20 خولەک بەسەر گۆڵی یەکەمیدا، جارێکی دیکە ئەم هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵە گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد،بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی لالیگادا بۆ 18 گۆڵ بەرز کردەوە.دواتریش ئەلبا بە هۆی ئەسیستێکی دی یۆنگەوە گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی بەدەست هێنا،بەرشەلۆنە بەم سەرکەوتنەی لە پلەی سێیەمی لالیگادا مایەوە،کۆی خاڵەکانی بۆ 50 خاڵ بەرز کردەوە،جیاوازی خاڵەکانیشی لە گەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگی لالیگادا بۆ 5 خاڵ کەم کردەوە.