ساڵی مانچستەر سیتی
شوبات 25, 2021مانچستەر سیتی تیپە گەورە و بە هێزەکەی وەرزی 2020/2021 جارێکی دیکە سەرکەوتنێکی دیکەی بۆ سەر سەرکەوتنە ناوازەکانی زیاد کرد.پیپ گواردیۆلا و تیمەکەی دوێنێ توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە میونشن گلادباخ لە یاریەکانی گەڕی 16 ی چامپیۆنس لیگدا ببەنەوە،بەمەش ژمارەی سەرکەوتنە یەک لە دوایەکانیان بۆ 19 سەرکەوتن بەرزکردەوە.
مان سیتی هەر لە سەرەتای یاریەکەوە بە باشی دەبینران،بێرناردۆ سێلڤیا توانی دوای تێپەڕبوونی 29 خولەک بەسەر جێمی یەکەمدا،بە هۆی ئەسیستێکی کانسیلۆ وە گۆڵی یەکەم تۆمار بکات،بەمەش هەر بە خێرایی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر یاریگادا سەپاند.پاشانیش لە جێمی دووەمدا گابرێل جیسوس گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد،هەرچەندە کیڤین دی برۆین لەم یاریەدا یاری نەکرد،ڕاهێنەری یانەکە سێرجیۆ ئەگوێرۆی لەم یاریەدا بەشداری پێکرد،بەڵام لەبەرئەوەی میونشن گلادباخ هیچ وەڵامێکی نەبوو بۆ ئەو دوو گۆڵەی لێیکرا، یاریەکە بەسەرکەوتنی پیپ و تیپە بێوێنەکەی کۆتایی هات.ئەم یاریە بوە 12 یەمین یاری مان سیتی کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ئەنجامی دەدات و دەیباتەوە،هیچ یانەیەکی دیکەی ئینگلیزی تا ئێستە نە یتوانیوە ئەم کارە بکات.هەروەها لەم چوار یاریەی لەم کۆتاییانەدا لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا ئەنجامیان داوە ئەم تیپە تەنها 9 شوت ئاڕاستەی گۆڵەکەیان کراوە،لە ساڵی 2011 وە مان سیتی یەکەم یانەیە کە لە چوار یاری چامپیۆس لیگدا،کە لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا ئەنجامی دەدات شیتەکەی بە کلینی هێشتۆتەوە.
زۆربەی کەس پێیوایە ئەم ساڵ مان سیتی بۆ یەکەم جار نازناوی چامپیۆس لیگ بەرز دەکاتەوە،چونکە ئاستێکی یەکجار باڵای هەیە،بەڵام ڕاهێنەری ئەم یانەیە پێی وایە کە ئەوانە تەنها بۆچوونی خەڵکن،ڕاستە ئەمان هەموو توانای خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی نازناوەکە بەرز بکەنەوە،بەڵام لە هەبوونی یانەیەکی وەکو بایرن میونخ ئەمە کارێکی ئەستەمە.لە یاری گەڕانەوەدا جاریکی دیکە مان سیتی لە 16 ی مانگی داهاتوودا ڕووبەڕووی میونشن گلادباخ دەبێتەوە،بەڵام پێشتر گواردیۆلا دەبێت تیمەکەی بۆ یاری داهاتووی بەرامبەر وێست هام ئامادە بکات،چونکە لە ڕۆژی شەممەدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە.