یاریەکانی ئەمڕۆی چامپیۆنس لیگ

یاریەکانی ئەمڕۆی چامپیۆنس لیگ

شوبات 24, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ دوو یاری دیکەی گرنگ لە گەڕی 16 ی چامپیۆنس لیگدا  بە ڕێوە دەچن،یەکەمیان یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلانتایە.ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەم دوایانە تەنها یاریەکی دۆڕاندوە،لە چوار یاری کۆتایدا  سەرکەوتوو بوە،لە ئێستادا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی ڵالیگادایە،جیاوازی سێ خاڵی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید دا هەیە.هەرچەندە لەم وەرزەدا  تیپەکەی زیدان ئەو ئاستەی ساڵانی رابردوویان نیە،نەیانتوانیوە هیچ نازناوێک ببەنەوە،بەڵام هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن کە لەم قۆناغەدا سەربکەون،ئەمە یەکەم جارە کە ئەم یانە شاهانەییە بەرامبەر ئەتلانتا یاری دەکات،بەڵام لە پێنج یاری رابردوویدا کە بەرامبەر یانە ئیتاڵیەکان ئەنجامیداوە سەرکەوتوو بوە،12 گۆڵیشی تۆمار کردوە.ئەم یانەیە لە کۆی 24 یاری کە لە لالیگادا ئەنجامی داوە 16 یاری بردۆتەوە 4 یاری دۆڕاندوە.4 یاریش یەکسان بوە.بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ یاریەکی ئاسانی لە بەردەمدا نەبێت،چونکە یانەی بەرامبەریشی زۆر لاواز نیە،هەروەها زیدان لە توانای بە شێک لە یاریزانە باشەکانی بە هۆی پێکانەوە بێبەشە،یەکێک لەوانەش سێرجۆ ڕامۆسی کاپتنی یانەکەیەتی.ئەتلانتاش دۆخی زۆر خراپ نیە لە پێنج یایری کۆتایدا کە لە سێریا ئەیدا ئەنجامی داوە تەنها یەک یاری دۆڕاندوە،سێ یاری بردۆتەوە و یاریەکیش یەکسان بوە،ئەمڕۆ هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات کە بەسەر یانە ئیسپانیەکەدا سەربکەوێت.
ئەگەر بێینە سەر یاری دووەم ئەوا مان سیتی پێشەنگی پریمەرلیگ ڕووبەڕووی میونشن گلادباخی ئەڵمانی دەبێتەوە.مان سیتی لەم وەرزەدا باشترین ئاست پێشکەش دەکات،وە لە ئێستەشدا لە باشترین کاتیدایە،18 یاریە بەسەریەکەوە نەدۆڕاوە، چاوەڕێش دەکرێت ئەمڕۆش بە هێزێکی گەورەوە لە یاریگادا ببینرێت.وەرزی ڕابردوو لەم قۆناغەدا توانی بە سەر ڕیاڵ مەدریدا سەربکەوێت و بچێتە چارەکی کۆتایی،بەڵام دواتر لەو قۆناغەدا بە لیۆن دۆڕا.هۆکاری دۆڕانی پیپ گواردیۆلا لە وەرزی ڕابردوودا،ئەوەبوو کە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیپەکەیدا کرد،بەڵام لەم وەرزەدا ئەگەر بیەوێت سەرکەوتوو بێت نابێت گۆڕانکاری لە و پێکهاتەیەی کە لە ئێستەدا بەکاری دەهێنێت بکات،چونکە هەر ئەم شێوەی یاریکردنەیە بۆتە هۆی ئەوەی سەرکەوتن لە دوای سەرکەوتن بەدەستی بهێنیت،پلەی یەکەمی پریمەرلیگ بگرێت،جیاوازی 10 خاڵی لەگەڵ پلەی دووەمی خولەکەدا هەبێت.هەروەها دەکرێت بڵێین بە جۆرێک یاریەکەی ئەمڕۆ بۆ مان سیتی ئاسانە.چونکە میونشن گلادباخ دۆخی زۆر باش نیە لە پێنج یایری کۆتایدا کە ئەنجامی داوە تەنها یەک یاری بردۆتەوە،دوو یاری دۆڕاندوە،دوو یاریش یەکسان بوە.
ئەم دوو یانەیە تا ئێستە 7 جار ڕوو بەڕووی یەکدی بوونەتەوە،3 لەو یاریانەی  کە ئەنجامیان داوە مان سیتی سەرکەوتوو بوە،یاریەکیش یەکسان بوون.
تیمەکەی پیپ گواردیۆلا لە سێ یاری وەرزی ڕابردووی ئەم قۆناغەدا کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ئەنجامی داوە سەرکەوتوو بوە.