یەکەم و دووەمی خولی ئیتاڵی ڕوو بەرووی یەکدی دەبنەوە

یەکەم و دووەمی خولی ئیتاڵی ڕوو بەرووی یەکدی دەبنەوە

شوبات 23, 2021 0 By wkadmin

هەردوو تیپی گەورەی ئیتاڵیا،لە یاریەکانی سێریا ئەیدا جارێکی دیکە ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.ئەمڕۆ یاریەکی بە هێزو سەرنج ڕاکێش لە نێوان ئینتەر میلان و میلاندا بە ڕێوە دەچێت،کە ئینتەر لە ئێستەدا بە جیاوازی خاڵێک لە پێش میلانی هاوشاریەوەیەتی،دەیەوێت ڕکابەریەکەی نێوانیان بە بردنەوەی ئەم یاریە سەخت تر بکات،بەڵام لە بەرامبەریشدا ئەی سی میلان دەیەوێت پێشەنگی لە یانەی بەرامبەری وەربگرێتەوە.
هەردوو یانە بە هێزن،ئەگەر باسی ئینتەر میلان بکەین خاوەنی هەریەک لە لاوتارۆ مارتێنز و ڕۆمیلۆ لۆکاکۆیە لە هێڵی هێرشبردندا،کە هەریەکەیان توانایەکی زۆریان هەیە،ئاستێکی زۆر باش پێش کەش دەکەن و بە خێرایی هەل دەقۆزنەوە،لۆکاکۆ لەم وەرزەدا 16 گۆڵی تۆمار کردوە،لاوتارۆش 11 گۆڵی تۆمار کردوە.هەروەها ئەم یانەیە یاریزانێکی دیکەی وەکو ئەشرەف حەکیمیشی هەیە،کە زۆر خێرا و زیرەک و بە توانایە،کاریگەریەکی زۆر لە یاریەکەی ئەمڕۆیاندا دروست دەکات.ئینتەر لەم یاریەدا هەموو هەوڵی خۆی دەدات کە سەرکەوتوو بێت،چونکە دەزانێت بێجگە لەم نازناوە هیچ نازناوێکی دیکەی لە بەردەمدا نەماوە کە بۆی بجەنگێت،هەروەها دەیەوێت جارێکی دیکە پاش 11 ساڵ نازناوەکە بەزر بکاتەوە،ئەم یانەیە بەو سەرکەوتنەی لە یاری ڕابردویاندا بە رامبەر لازیۆ بەدەستیان هێنا،ورەیەکی بەرزیان هەیە.ئەمە 174 مین ڕوو بەروو بوونەوەی نێوان ئەم دوو یانەیە،66 جار ئینتەر میلان سەرکەوتوو بوە.هەروەها لە دوو یاری ڕابردوویدا ئەم یانەیە کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ئەنجامی داوە گۆڵی لێنەکراوە.
ئەگەر باسی ئەی سی میلان بکەین،ئەوانیش لە بارودۆخێکی خراپدا نین،هەرچەندە لە یاری کۆتاییاندا