یاریەکانی لالیگا

یاریەکانی لالیگا

شوبات 23, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی دوێنێی لالیگدا ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ بە رامبەر لێڤانتی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕا.ئەمە دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیکۆ بوو لەم هەفتەیەدا لەگەڵ ئەم یانەیەدا.لە یاری پێشوویاندا یەکسان بوون و لەم یاریەشدا لێڤانتی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد.هەرچەندە ئەتلەتیکۆ زۆر بە باشی یاری دەکرد،28 جار تۆپی بە شێوەیەکی ڕاست ئاڕاستەی گۆڵی بەرامبەری کرد و تەنانەت گۆڵچیەکەشی لە هێرشبردندا بەشداری دەکرد،بەڵام نەیتوانی یاریەکە بە ئەنجامی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.هەر پاش تێپەڕبوونی 30 خولەک بەسەر جێمی یەکەمدا لێڤانتی توانی گۆڵی یەکەم لە لایەن هێرمۆسۆ وە تۆمار بکات،ئەم ئەنجامە بەم شێوەیە بەردەوام بوو،هەتا کاتی زیادکراوی جێمی دووەم،پاشان ئەم یانەیە جارێکی دیکە گۆڵی دووەمیان لە خولەکی 95 دا لە لایەن دێ فرۆتسەوە تۆمار کرد،بەمەش توانیان سێ خاڵی یاریەکە بەدەست بهێنن،یاریەکەش بە سەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن،ئەم یانەیە ئێستە لە پلەی هەشتەمدان و خاوەنی 31 خاڵن.

ئەتلەتیکۆ هێشتا بە کۆی 55 خاڵ لە پێشەنگی لالیگادایە،بەڵام لە پێنج یاری کۆتایدا دوو یاری بردۆتەوە،دوو یاریش یەکسان بوە،لە یاریەکەی دوێنیشیدا دۆڕا.ئەم یانەیە بەم شکستەی ڕێگەی بۆ ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ئاسان کرد،هیوایەکی پێبەخشینەوە کە دەتوانن لە داهاتودا پێشەنگی لێوەربگرنەوە.هەر لە یاریەکانی دوێنێدا ڕیاڵ مەدرید دوو خەڵاتی ناوازەی بردەوە،یەکەمیان ئەو سەرکەوتنە بوو کە بەسەر ڤایەد وەلیدا بەدەستی هێنا،دووەمیشیان شکستی ئەتلەتیکۆ مەدرید بوو.چونکە بەسەرکروتنەکەی توانی سێ خاڵی یاریەکە بەدەست بهێنێت،بە شکستەکەی ئەتلەتیکۆش توانی جیاوازی خاڵەکانی بۆ سێ خاڵ لەگەڵدا کەم بکاتەوە.
 دوێنێ زیدان و تیپپەکەی توانیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ڤایەد وەلید ببەنەوە،گۆڵەکەشیان لە خولەکی 65 دا لە لایەن کاسمێر وە بە دەست هێنا،ئەم گۆڵەش بووە پێنجەم گۆڵی ئەم یاریزانە لەم وەرزەدا.
لە یاریەکانی ئەمڕۆی لالیگاشدا بەرشەلۆنە خۆی ئامادە کردوە ڕووبەڕووی کادیز ببێتەوە،یانە کەتەلۆنیەکەش دەیەوێت سوود لە دۆڕانەکەی ئەتلەتیکۆ وەربگرێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵدا کەم بکاتەوە،چونکە بەرشەلۆنە ئێستە لە پلەی سێیەمدایە،جیاوازی 9 خاڵی لەگەڵ پێشەنگدا هەیە.هەرچەندە بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایدا کە بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە چامپیۆس لیگدا ئەنجامیدا شکستێکی گەورەی هێنا،بەڵام لە 7 یاری یەک لە دوایەکی لالیگادا نەدۆڕاوە،کادێز چوار یاریە بەسەریەکەوە دەدۆڕێت،بۆیە چاوەڕێ دەکرێت یاریەکەی ئەمڕۆ بۆ یانە کەتەلۆنیەکە ئاسان بێت.