چۆن دیگۆ سیمۆنی توانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بباتە پێشەنگ؟

چۆن دیگۆ سیمۆنی توانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بباتە پێشەنگ؟

شوبات 23, 2021 0 By wkadmin

دیگۆ سیمۆنی لە ساڵی 2011 وە بۆتە ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید،کە زیاتر لە 10 ساڵ دەبێت.چۆن ئەم ڕاهێنەرە وای لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد کە پێش بکەوێت،لەم ئاستە بە هێزەی ئێستەدا ببینرێت؟ئەگەر بەراودری بکەین بە ڕاهێنەرانی یانەکانی دیکە ئەم ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیە ماوەیەکی دریژە لەگەڵ ئەم یانەیەدا بەردەوامە،هەر بۆ نمونە ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ ئەو یانەیەی کە ئەمڕۆ لە قۆناغی 16 ی چامپیۆس لیگدا ڕوو بەڕووی دەبێتەوە،(چێڵسی) 8 جار لە ساڵی 2011 وە ڕاهێنەری گۆڕیوە.
سیمۆن جارێکی دیکە ئەتلەتیکۆ مەدریدی لە بناغەوە دروست کردەوە کردی بە یانەیەکی بە هێزی ئیسپانی،کە لە ئێستەدا ڕکابەری هەریەک لە ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دەکات.
ئەم ڕاهێنەرە لەم وەرزەدا پێکهاتەی یانەکەی لە 2-4-4 وە گۆڕی بۆ 2-5-3 یان 3-4-3،ئەمەش لەو یەکسان بوونەوە هات  بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بەدەستی هێنا،ژمارەی هێرشبەرەکانی لە 2 هێرشبەرەوە زیاد کرد بۆ سێ یاریزان.وەئەم گۆڕانکاریەش بوە هۆی ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر بەرشەلۆنەدا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر تۆمار بکات.بەم تاکتیکە نوێیەی کە بەکاری هێنا وایکرد لە 18 یاری سەرەتای ئەم وەرزەدا 13 یاری بەرێتەوە،لە سێ یاریشدا یەکسان بێت،45 خاڵ کۆبکاتەوە،کە ئەمەش زیاتر بوو لە وەرزی ڕابردوو،کەواتە هۆکارێکی سەرکەوتنی ئەم ڕاهێنەرە بە کارهێنانی ڕێگا و تاکتیکی نوێیە لە پێکهاتەی یانەکەیدا.
هەروەها سیمۆنی هێڵی بەرگری لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە،توانای یاریزانەکانی ئەو هێڵەی زۆر باشە،دەتوانن زۆر بەخێرایی،زۆرترین پاس بدەن،بۆ نمونە ماریۆ هێرمۆسۆ و لەم وەرزەدا لە ماوەی 90 خولەکدا،لە هەر یاریەکدا 57 پاسی داوە.ستیفان سافێتیچ 45 پاس.بە هێزکردنی
‌هێڵی بەرگری یانەکەش هۆیەکی دیکەی بەرەو پێش چون و مانەوەی ئەم ڕاهێنەرەیە لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدا.

ئەمە هەشتەمین ساڵە کە ئەتلەتیکۆ مەدرید لە سێ یانەی یەکەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدایە،لە ماوەی ئەم هەشت ساڵەدا هیچ کاتێک لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەدا دانەبەزیوە،بەهۆی ئەم شێوازە نوێیانەی سیمۆنی تەمەن  50 ساڵی ئەرجەنتینی بەکاری هێنا،بوە هۆی ئەوەی ئەم یانەیە ئیسپانیە دوو جار جامی ئەوروپی،جامی سوپەری ئەوروپی بەرێتەوە،هەروەها دوو جاریش بگاتە قۆناغی کۆتایی چامپیۆس لیگ،جامی شای ئیسپانی.
دیگۆ سیمۆنی هەمیشە دوای بردنەوەکانی قسەیەک دووبارە دەکاتەوە ئەویش ئەوەیە،کە ئەگە بڕوات هەبێت و کار بکەیت بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکەت ئەوا بە دڵنیاییەوە پێی دەگەیت.