چامپیۆنس لیگ دەست پێدەکاتەوە

چامپیۆنس لیگ دەست پێدەکاتەوە

شوبات 23, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە گەڕی 16 ی چامپیۆس لیگدا دوو یاری گرنگ بە ڕێوە دەچن،یەکەمیان یاری نێوان چێڵسی و ئەتلەتیکۆ مەدریدە،ئەم دوو یانەیە لە ئێستەدا ئاستێکی باشیان هەیە.
هەرچەندە ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەم دوایانە یاریەکی دۆڕاندوە بەڵام هێشتا لە پێشەنگی لالیگادایە وجیاوازی سێ خاڵی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا هەیە.ئەم یانەیە لە کۆی 23 یاری کە لە و خولەدا ئەنجامی داوە 17 یاری بردۆتەوە تەنها 2 یاری دۆڕاندوە،4 یاریش یەکسان بوە.لەم وەرزەدا باشترین ئاست پێشکەش دەکات،وە چاوەڕێش دەکرێت ئەمڕۆش بە هێزێکی گەورەوە لە یاریگای خۆیدا ببینرێت.ئەگەر باسی چێڵسی بکەین ئەوا ئەویش لەو کاتەوەی تۆماس تۆخێل بۆتە ڕاهێنەری،بە بارودۆخێکی زۆر باشدا تێدەپەڕێت ولە کۆی پێنج یاریدا کە لە یاریەکانی پریمەرلیگدا بە ڕاهێنەرایەتی ئەم ڕاهێنەرە ئەنجامی داوە 4 یاری بردۆتەوە و یاریەکیش یەکسان بوە.دەتوانین بڵێین لەم کاتەدا هەردوو یانە لە ڕووی ئاست و تواناوە یەکسانن،هەردوولا دەیانەوێت سەرکەوتوو بن،چێڵسی دەیەوێت دڵی هاندەرانی بە بردنەوەیەک لەم پاڵەوانیەتیەدا زیاتر خۆش بکات و هەروەها متمانەیان بۆ بگەڕێنێتەوە،یانە ئیسپانیەکەش دەیەوێت قەرەبووی دۆڕانی یاری پێشووی بکاتەوە،سەرکەوتنێکی ناوازە لەم پاڵەوانیەتیەدا تۆمار بکات.ئەم دوو یانەیە لەسەرجەم ئەو 7 یاریەی بەرامبەر بەیەک لە خولە ئەوروپیەکاندا کردوویانە،سێ جار یەکسان بوون،هەرلایەکیشیان دوو یاریان بردۆتەوە.

لە یاری دووەمدا بایرن میونشنی ئەڵمانی و لازیۆی ئیتاڵی ڕووبەروی یەکدی دەبنەوە،هەرچەندە ساڵی ڕابردوو بایرن نازناوی چامپیۆسی لیگی بردەوە،بەڵام لە ئێستەدا دۆخی زۆر باش نیە،لە دواین دوو یاریدا کە ئەنجامی داوە، تەنها خاڵێکی کۆ کردۆتەوە،بێجگە لەوەش مۆلەر، پاڤارد ی یاریزانی تووشی کۆرۆنا بوون و ناتوانن لەم یاریەدا بەشدار بن،بۆیە دەکرێت بڵێین لازیۆ هەلێکی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت یاریەکە بباتەوە،هەرچەندە ئەوەندەش ئاسان نابێت.
لازیۆ هێڵی هێرشبردنی کێشەی نیە و زۆر بە باشیش یاری دەکەن،بەڵام لە هێڵی بەرگریدا کێشەی هەیە،بۆیە دەکرێت ئەمە شکستی پێبهێنێت.هەرچەندە ئەمە یەکەم جارە لازیۆ ڕووبەڕووی بایرن ببێتەوە لەم پاڵەوانیەتیەدا،بەڵام لە کۆتا 6 یاریدا کە بەرامبەر یانە ئەڵمانیەکان کردوویەتی،یەک یاری دۆڕاندوە،دوو جار براوە بوە و سێ یاریش یەکسان بوە.هەروەها بایرنیش لەو 5 یاریەی بەرامبەر یانە ئیتاڵیەکان ئەنجامی داوە هیچ یاریەکی نە دۆڕاندوە،سێ جار براوە بوە،2 یاریش یەکسان بوە.