مان سیتی بەرامبەر ئەرسیناڵ یاری دەکات

مان سیتی بەرامبەر ئەرسیناڵ یاری دەکات

شوبات 23, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی گەڕی 25 ی پریمەرلیگدا ئەمڕۆ چوار یاری دیکە بە ڕێوە دەچن کە گرنگترینیان یاری نێوان مان سیتی پێشەنگ و ئەرسیناڵە.هەرچەندە مان سیتی 17 یاریە بەسەریەکەوە نەدۆڕاوە،بەڵام ئەمڕۆ ئەرسینال دەیەوێت یاریەکەی لێبباتەوە.بەلام ئەمە ئەرکێکی زۆر قورسە بۆ مایکڵ ئارتێتا و تیمەکەی،بە تایبەتیش لەم وەرزەدا کە دۆخی ئەرسیناڵ هیچ باش نیە،لە پلەی 10 یەمی ڕیزبەندیەکەدایە،لە پێنج یاری کۆتایدا دوو یاری بردۆتەوە،یاریەکیش یەکسان بوە و دوو یاریشی دۆڕاندوە.
بەڵام ئەگەر باسی تیپەکەی گواردیۆلا بکەین،لەم وەرزەدا باشترین و بەهێزترین تیپن،لە هەموو ڕوویەکەوە پێشەنگن،بە کۆی 56 خاڵ لە پلەی یەکەمی پریمەرلیگدان،لە کۆی 24 یاری کە لەم وەرزەدا ئەنجامیان داوە تەنها دوو یاریان دۆڕاندوە،17 یاریان بردۆتەوە،5 یاریش یەکسان بوون،ئەمڕۆ دەیانەوێت جارێکی دیکە سەرکەوتنێکی تر بۆ سەر سەرکەوتنەکانیان زیاد بکەن و جیاوازی خالەکانیان لەگەڵ مان یونایتدا زیاتر بکەن،هەرچەندە لە ئێستەشدا جیاوازی 10 خالیان لە گەڵیاندا هەیە.لە 10 یاری نێوانیاندا 9 جار مان سیتی براوە بوە،بەلایەنی کەمیشەوە لە هەر یاریەکدا دوو گۆڵی تۆمار کردوە،دواجار کە ئەرسیناڵ لە مان سیتی بردۆتەوە ساڵی 2015 بوە.هەروەها لە سێ یاری کۆتایدا ئەرسیناڵ نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.

هەر لە درێژەی یاریەکانی ئەمڕۆدا مان یونایتدیش ڕووبەرووی نیو کاستڵ دەبێتەوە،تیپەکەی سۆڵشایەر دەیانەوێت بە هەموو توانای خۆیانەوە یاری بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ڕێچکەی سەرکەوتنەکانیان جارێکی دیکە بدۆزنەوە،چونکە لە دوو یاری کۆتاییاندا کە ئەنجامیان داوە نەیانتوانیوە سەرکەوتووبن.مان یونایتد لە کۆی ئەو 24 یاریەی ئەنجامی داوە 46 خاڵی کۆکردۆتەوە و پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە.بەڵام نیو کاستڵ هیچ بارودۆخی باش نیە،لە پلەی 17 هەمدایە،خاوەنی 25 خاڵە،لە کۆتا پێنج یاریدا کە ئەنجامی داوە  سێ یاری دۆڕاندوە،دوو یاریش بردۆتەوە.مان یونایتد دەتوانن ئاستی خراپی ئەم یانەیە بقۆزنەوە و سەرکەوتنێک بۆ خۆیان تۆمار بکەن و جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ پێشەنگی خولەکەدا کەم بکەنەوە،یاخود هەر هیچ نەبێت دەست بە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکەوە بگرن.لە یاریەکانی نێوان ئەم دوو یانەیەدا مان یونایتد زیاتر باڵادەستر بوە،لە کۆتا پێنج یاریدا کە ئەنجامیان داوە،تیمەکەی سۆڵشایەر 4 یاری بردۆتەوە،دوان لەو یاریانەشی بە ئەنجامی 4-1 بردۆتەوە.