یاریەکانی ئەمڕۆی پریمەرلیگ

یاریەکانی ئەمڕۆی پریمەرلیگ

شوبات 20, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی ئەمڕۆی پریمەرلیگدا چوار یاری بەڕێوە دەچن،یاری یەکەمیان لە نێوان چێڵسی و ساوسهامپتۆن دا دەبێت،چێڵسی لەم ماوەیەدا بە ڕاهینەرایەتی تۆماس تۆخێل بە کاتێکی زۆر باشدا تیدەپەرێت و چوار یاریە بەسەر یەکەوە نە دۆڕاوە.هەروەها پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە،بۆیە ئیمڕۆ هەموو هەوڵی خۆی دەدات کە یاریەکە بباتەوە،نایەوێت جارێکی دیکە لە ڕکابەری یانە بە هێزەکان دوور بکەوێتەوە،ئێستە ئەم یانەیە خاوەنی 42 خاڵە،بەڵام جیاوازی 14 خاڵی لەگەڵ مان سیتی پێشەنگدا هەیە.هەرچی ساوسهامپتۆنیشە لە ئێستەدا بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و لە پلەی 13 یەمی ڕیزبەندیەکەدایە،خاوەنی 29 خاڵە،هەروەها لە پێنج یاری کۆتایدا هیچ یاریەکی نە بردۆتەوە و هەموویانی دۆڕاندوە.بۆیە چێڵسی بە ئاسانی دەتوانێت خراپی دۆخی ئەم یانەیە بقۆزێتەوە و سەرکەوتنێکی دیکە بۆ خۆی تۆمار بکات.

دوای ئەم یانەیەش هەریەک لە بێرنلی لە پلەی 15 و وێست برۆم لە پلەی 19 هەمدا ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە،هەردوو یانە ئاستێکی باشیان نیە،لە دوو یاری کۆتاییاندا دۆڕاون،بەڵام بێرنلی بۆ ئەوەی زیاتر لە هێڵی دابەزینەوە نزیک نە بێتەوە هەموو هەوڵی خۆی دەدات لەم یاریەدا سەرکەوتنێک تۆمار بکات.

لە گرنگترینی یاریەکانی ئەمڕۆشدا لیڤەرپوڵ بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە ئانفێڵدا یاری دەکات،لیڤەرپوڵ لەم دوایانەدا لە دۆخێکی خراپدایە،سێ یاریە بەسەریەکەوە دەدۆڕێت،لە کاتێکدا ماوەیەک لە پێشەنگی خولەکەدا بوو ئێستە بە شێوەیەک ئاستی دابەزیوە هاتۆتە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیەکە،کڵۆپی ڕاهێنەری ئەم یانەیە دەبێت هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ کە بتوانێت ئەم یاریە بباتەوە،ئەگەر وانەکات زیاتر دۆخی خراپ دەبێت،هەرچەندە ئێڤەرتۆنیش دۆخی زۆرباش نیە لە پێنج یاری کۆتایدا کە ئەنجامی داوە یەک یاری بردۆتەوە یاریەکیش یەکسان بوە،سێ یاریشی دۆڕاندوە،بە جیاوازی سێ خاڵ لە پاش لیڤەرپوڵەوەیە.بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە کڵۆپ و تیمەکەی بە ئاسانی دەتوانن بەسەریاندا سەربکەون،چونکە کارلۆ ئەنچیلۆتی و تیپەکەشی دەزانن لیڤەرپوڵ ئاستێکی باشی نیە بۆیە هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن یاریەکە بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن،لیڤەرپوڵ خاوەنی 40 خاڵە و جیاوازی 16 خاڵی لەگەڵ یەکەمی خولەکەدا هەیە.

دوا یاریش لە نێوان فۆڵهام و شێفڵد یونایتد دا دەبێت،کە هەردووکیان ئاستیان زۆر خراپە و لە ناوچەی دابەزینی خولەکەدان،بردنەوەی یاریەکە کاریگەریەکی وەهای نابێت بۆ هیچ لایەکیان.