کیلیان مباپێ تەنها حەزی لە لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدریدە
شوبات 20, 2021کیلیان مباپێ ی ئەستێرەی فەڕەنسی،ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵەی لە دوا یاری پاریس سان جێرمان دا لە یاریەکانی قۆناغی 16 ی چامپیۆس لیگ،لە یاریگای کامپ نو توانی هاتریک تۆمار بکات و ببێتە هۆی سەرکەوتنی یانەکەی بەسەر بەرشەلۆنەدا.لە ساڵی 2022 دا گرێبەستی ئەم یاریزانە لەگەل یانە فەڕەنسیەکەدا کۆتایی پێدیت،بۆیە هەر لە ئێستاوە لە هەموو لایەکەوە هەوڵی ڕازیکردن و بەدەست هێنانی دەدرێت.
هەرچەندە لە پاش یاری کۆتایی دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە ئەم یاریزانە لە ئێستەدا لەگەڵ پاریس سان جێرماندا ئاسودەیە و هەروەها لەگەڵ پۆچیتینۆی ڕاهێنەر و نیمار دا سیلڤادا پەیوەندیەکی باشی هەیە بۆیە نایەوێت یانەکە بە جێبهێڵێت.بەڵام ئەم یاریزانە خۆی پاش یاریەکە لە لێدوانێکیدا وتی کە ناکرێت بە هۆی یاریەکەوە داهاتووی خۆم دیاری بکەم.
ئەم یاریزانە خۆی تەنها حەز دەکات پەیوەندی بە لیڤەرپوڵ یاخود ڕیاڵ مەدریدە وە بکات،کە ڕیاڵ لە ئێستەدا زۆر حەز بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەکات،دەیەوێت لە ساڵی داهاتوودا هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم یاریزانە بە هێزە بەدەست بهێنێت،هەروەها هەوادارانی ئەو یانەیەش داواکاری زۆریان پێشکەشی یانەکەیان کردوە بۆ ئەوەی کیلیانیان بۆ بگوازێتەوە.هەروەها ڕۆشتنی ئەم یاریزانە بۆ یانە شاهانەییەکە،واتە بە دیهاتنی خەونی منداڵی ئەم یاریزانە،چونکە مباپێ هەر لە مندالیەوە حەزی کردوە ڕۆژێک بچێتە ڕیاڵ مەدرید.
پاریس سان جیرمانیش نایەوێت ئەوەندە بە ئاسانی دەست بەرداری ئەم یاریزانەی ببێت،داوایان لێکردوە هیچ نەبێت هەتا وەکو کۆتایی هاتنی مۆندیال کە لە ساڵی 2022 دا بەڕیوە دەچێت لەگەڵیاندا بمێنێتەوە،بەڵام ئەم یاریزانە بە مووچەیەکی کەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ ڕازی نابێت بمێنێتەوە.
دەبیت ئەو ڕاستیەش بڵێین کە تا ئیستەش ئەم یاریزانە بڕیاری مانەوە یاخود ڕۆشتنی لە یانە فەڕەنسیەکە نەداوە،دەکرێت بڵێین لەم بارودۆخەی کە ئێستە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروست بوە،تەنها چوار یانە هەن کە بتوانن ئەم یاریزانە تەمەن 22 ساڵە بە و بڕەی کە داوای کردوە بگوازنەوە،کە ئەوانیش ڕیاڵ مەدرید،مانچستەر سیتی،لیڤەرپوڵ،یۆڤانتۆسن.لەو کاتەوەی ئەم یاریزانە لە ساڵی 2017 وە پەیوەندی بەم پاریس سان جێرمانەوە کردوە،سێ جار جامی فەڕەنسی بردۆتەوە،بەلام هەتا ئێستە هیچ نازناوێکی ئەوروپی نەبردۆتەوە بۆیە مباپێ دەیەوێت لە داهاتوودا ئەو نازناوانەش بەرزبکاتەوە.