مان یونایتد و تۆتنهام سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کرد
شوبات 20, 2021مان یونایتد لە یاریەکەی دوێنێیدا بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد،هەموو هەوڵێکی خۆیدا تا وەکو هەڵەکانی پێشووتری ڕاست بکاتەوە،هاندەرانیشی ئاشت بکاتەوە.بەو ئاستە بە هێزەی لە یاریەکەی دوێنێدا پێشکەشی کرد توانی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بەسەر ڕیاڵ سۆسیدادا سەربکەوێت.سۆڵشایەری ڕاهێنەر باسی سەرکەوتنەکەیانی کرد،وتی وەرزی ڕابردوو زۆر ئازارمان چەشت کە نەمان توانی سەربکەوین،هێشتا یاریزانەکانم ئەو ئازارەیان بیر نە چوو بوە،هەموو هەوڵێکی خۆیان دا تا بتوانن ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بەدەست بهێنن،باشترین کاریش کە کردمان ئەوە بوو سوودمان لە هەڵەکانی وەرزی ڕابردوومان وەرگرت،ڕاستمان کردنەوە لەم ساڵدا،بە کاتێکی سەختدا تێپەرین ئەم ماوەیە بەڵام پێم وایە یاریزانەکانم لەم یاریەدا کەمێک ورەی خۆیان بەرز کردەوە.
بۆرنۆ فێرناندز هەر لەسەرەتای یاریەکەوە توانی گۆڵێک بۆ مانچستەر یونایتد تۆمار بکات،دەسەڵاتی خۆیان بەسەر یاریگادا بسەپێنن. لە جێمی دووەمیشدا جارێکی دیکە بەخێرایی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد،ئەم یاریزانە لەم یاریەدا ئاستێکی زۆر باشی هەبوو،توانی دوو گۆڵ لەم یاریەدا تۆمار بکات،برونۆ لەو کاتەوەی هاتۆتە مان یونایتد،لە کۆی 58 یاریدا کە لە هەموو پاڵەوانیەتیەکاندا لەگەڵ ئەم یانە ئینگلیزیەدا ئەنجامی داوە،بەشداری لە 52 گۆڵدا کردوە،(33 گۆڵی تۆمار کردوە.19 ئەسیستیشی هەیە)،ئەمەش 10 جار لە هەر یاریزانێکی دیکەی پریمەرلیگ لەو کاتەوەی گرێبەستی کاتی واژۆکردوە زیاترە.پاش برونۆش هەریەک لە ڕاشفۆرد و جەیمس دوا بەدوای یەک گۆڵی سێیەم و چوارەمیان بۆ یانەکەیان تۆمار کرد،لە ئەنجامدا یاریەکە بەسەرکەوتنی مان یونایتد کۆتایی پێهات.
هەر لە درێژەی یاریەکانی دوێنێدا،تۆتنهام توانی بە ئەنجامی 4-1 لە ۆڵفسبێرگ بباتەوە،تۆتنهام بەم سەرکەوتنەی توانی بە هەوادارانی بڵێت کە هێشتا ئەم یانەیە توانای سەرکەوتنی هەیە،لەم یاریەدا هەریەک لە گاریس بەیڵ دێلێ عەلی یاریان کرد و توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن،هەرچەندە هاری کەین نەیتوانی لەم یاریەدا بەشداری بکات،بەڵام جۆزێ مۆرینۆ ی ڕاهێنەر دەیەوێت بۆ یاری داهاتووی باشتر ئامادە بێت و هیلاک نەبێت،بەیڵ هەر لە سەرەتای یاریەکەوە و پاش تێپەڕ بوونی 13 خولەک ئەسیستێکی بە سۆنگ مین هۆنگ دا و سۆنگیش گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،پاش ئەمەش بەیڵ گۆڵی دووەمی تۆمار کرد،ئەمەش بوە پێنجەم گۆڵی ئەم یاریزانە لەو کاتەوەی لە ڕیاڵ مەدریدەوە گەڕاوەتەوە،هەروەها ئەمە یەکەم جار بوولە ساڵی 2013 وە بتوانێت لە یەک یاریدا بۆ تۆتنهام گۆڵێک تۆمار بکات و ئەسیستێکیشی هەبێت.پاشان لۆکاس مۆرا هەر لە جێمی یەکەمدا گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد،لە جێمی دووەمیشدا و لە خولەکەکانی کۆتایدا ئەلڤێس مۆرایس گۆڵی چوارەمی تۆمار کرد،بەمەش تۆتنهام توانی کەمێک ورەی یاریزانەکانی بەم سەرکەوتنەی لەم یاریەدا بە دەست بهێنێتەوە.