هالاند سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ بروسیا دۆرتمۆند بەدەست هێنا.

هالاند سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ بروسیا دۆرتمۆند بەدەست هێنا.

شوبات 18, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی دوێنێی چامپیۆس لیگدا بروسیا دۆرتمۆند توانی بە ئەنجامی 3-2 لە سێڤیلیا بباتەوە.بەمەش هەنگاوێکی بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانیەتیەکە نا.
سێڤیلیا هەوڵێکی زۆریان دا،پاش تێپەڕبوونی 7 خولەک لە یاریەکە لەڕێگەی فێرناندێز سایەزەوە گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمار کرد،بەڵام یانە ئەڵمانیەکە بەم گۆڵەی لێیان کرا ورەیا دانەبەزی،بەخێرایی یاریەکەیان یەکسان کردەوە،مەحمود داود لە ڕێگەی ئەسیستێکی ئێرلینگ هالاندەوە گۆڵی یەکەمی بۆ برووسیا تۆمار کرد.ئەمەش بوە حەڤدەهەمین گۆڵی ئەم یاریزانە لە کۆی 13 یاریدا.پاشان دوا بەدوای ئەم گۆڵە هالاند گۆڵی دووەم و سێیەمی بۆ یانەکەی  لە خولەکەکانی  27،43 دا تۆمار کرد.بووە هۆی سەرکەوتنی تیپەکەی لە یاری چونی قۆناغی 16 ی پاڵەوانیەتیەکەدا،ئەم یاریزانە 20 ساڵە لەم یاریەدا دوو گۆڵی تۆمار کرد، هەروەها ئەسیستێکیشی هەبوو.هەر لە جێمی یەکەمەوە یاریەکە بەسەرکەوتنی ئەڵمانیەکان یەکلا ببوەوە،هەرچەندە لە جێمی دووەمدا سێڤیلیا لە خولەکەکانی کۆتایدا توانیان گۆڵێکی دیکە تۆمار بکەن،بەڵام نەیانتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.هەرچۆن مباپێ بوە هۆی شکستی بەرشەلۆنە بەو هاتریکەی تۆماری کرد،ئاواش هالاند بە خێرایی و زیرەکیەکەی توانی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات.بوە خێراترین یاریزانی ئەم یانەیە کە بتوانێت لە کەمترین دەرکەوتنیدا زۆرترین گۆڵ لەم پاڵەوانیەتیەدا تۆمار بکات،ئەم یاریزانە تا ئێستە 7 جار لە چامپیۆس لیگدا دەرکەوتوە،10 گۆڵی تۆمار کردوە.هەروەها هالاند پێنجەم یاریزانە لە مێژووی ئەم پاڵەوانیەتیەدا کە لە سێ یاری یەک لەدوایەکدا 2 گۆڵ تۆمار بکات.(هەر یاریەک دوو گۆڵی تۆمار کردوە).
ئەمە دووەم جار بوو کە دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە یاریەکانی چامپیۆس لیگدا بەسەر یانەیەکی ئیسپانیدا سەربکەوێت،لە کۆی 12 یاریدا کە ئەنجامی داوە،2 یاری بردۆتەوە،3 یاری یەکسان بوە،7 یاریشی دۆڕاندوە،یاری پێشووتری کە تیایدا سەرکەوتوو بوە لە ساڵی 1997 دا بوە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید.
لەم چوار یاریەی لەم دوو ڕۆژەدا ئەنجام دراون،مباپێ و هالاند بوونەتە ئەستێرەیەکی گەشاوە و،هەردووکیان توانیوویانە بەسەر دوو ئەستێرەی جیهانیدا کە لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە سەربکەون،هەر چۆن مێسی نەیتوانی بەرشەلۆنە پێش بخات،ئاواش دوێنێ ڕۆناڵدۆ نەیتوانی ببێتە هۆی سەرکەوتنی یۆڤانتۆس بەسەر پۆرتۆدا،یوڤی بە ئەنجامی 2-1 بە یانەی بەرامبەر دۆڕا.پۆرتۆ هەر بەزوویی لە سەرەتای یاریەکەوە درکی بە لاوازی هێڵی بەرگری ئەندریا پێرلۆ و تیمەکەی برد،لە جێمی یەکەمدا پاش تێپەڕبوونی 2 خولەک گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،پاشان ل جێمی دووەمیشدا پاش تێپەڕبوونی 19 چرکە بەسەر یاریەکەدا گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد و یاریەکەیان بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێهێنا.