یاریەکانی خولی ئەوروپی.
شوبات 18, 2021ئەمڕۆ لە خولی ئەوروپیدا 12 یاری لە قۆناغی 32 ی ئەم خولەدا ئەنجام دەدرێن،جیاوازی ئەم خولە لە چامپیۆس لیگ ئەوەیە،کە پێنج یان شەش لە باشترین یانەکانی هەر خولێکی ئەوروپی ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە،بەڵام لە چامپیۆس لیگدا تیپە یەکەمەکانی ئەوروپا بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن.
لە بە هێزترین یاریەکانی ئەم خولە لە ئەمڕۆدا کە ئەنجام دەدرێت،یاری نێوان ئەی سی میلانی بە هێزە لەگەڵ ڕێد ستاردا.هەرچەندە یاریەکەی ئەمڕۆ بۆ میلان هیچ ئاسان نابێت چونکە بەرامبەر بە هێزترین تیپ لەم وەرزەدا یاری دەکات،کە تا ئێستە هیچ یاریەکی نەدۆڕاندوە،ڕێد ستار لەم وەرزەدا 21 یاری لە خولی سێربیادا ئەنجام داوە،19 یاری بردۆتەوە و 2 یەکسان بوونیشی هەیە.هەروەها بە کۆی 59 خاڵ لە پێشەنگی خولەکەدایە،تەنها 8 گۆڵی لێکراوە،55 گۆڵیشی کردوە.میلانیش لە ئێستەدا پێشەنگی خولی ئیتاڵی داوەتە ئینتەر میلان،هەروەها لە یاری کۆتایدا بەرامبەر یانەی سپێزیا دۆڕاوە،بۆیە چاوەڕێ دەکرێت یاریەکی زۆر سەخت بکات،ئەگەری سەرنەکەوتنیشی زۆرە.
هەروەها مان یونایتدیش بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد یاری دەکات،مان یونایتد بارودۆخی باشە و لە پلەی دووەمی پریمەرلیگدایە،هەرچەندە دوێنێ مان سیتی بەو سەرکەوتنەی بەدەستی هێنا،زیاتر سۆڵشایەر و تیپەکەی لە پێشەنگ دوور خستەوە و جیاوازی خاڵەکانی بۆ 10 خاڵ بەرزکردەوە،بەڵام ئەم تیپە یاری کۆتایی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا،هەروەها لە پێنج یاری کۆتایدا یەک بردنەوە،3 یەکسان بوون،دۆڕانێکیشی هەیە،ئەگەر باسی ڕیاڵ سۆسیداد بکەین،لە ڕیزبەندی لالیگادا لە پلەی پێنجەمدایە،لە پێنج یاری کۆتایدا کە لەو خولەدا ئەنجامی داوە 2 بردنەوە و 2 یەکسان بوون و دۆڕانێکی هەیە،بەمەش دەکرێت بڵێین دۆخی هەر دوو تیپ لە ئێستەدا لە یەکدیەوە نزیکەوە.
هەروەها هەریەک لە تۆتنهام و ئەرسیناڵیش ئەمڕۆ یاریان هەیە،تۆتنهام بەرامبەر ۆڵفسبێرگی ئوستڕاڵی یاری دەکات،هەرچەندە تۆتنهام یاریزانی بە هێزی وەکو هاری کەین،سۆنگ مین هۆنگی هەیە،بەڵام ئاستێکی زۆر خراپی هەیە،ئەگەر جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەر،هیچ گۆڕانکاریەکی نەکردبێت و وەکو یاریەکانی ئەم ماوەیە یان یاری بکەن بە دڵنیاییەوە سەرناکەون،بۆیە دەبێت هەموو هەوڵی خۆیان بدەن تا بتوانن هەوادارانیان ئاشت بکەنەوە،ئەرسیناڵیش ڕووبەڕووی بەنەفیکا دەبێتەوە، لەم وەرزەدا ئەرسیناڵ یانەیەکی ئەوەندە بە هێز نیە،ئاستێکی زۆر باش پێشکەش ناکات،بەڵام لە کۆتا یاریدا سەرکەوتوو بوە،ئەگەر بە هەمان هێزو توانای یاری ڕابردوویانەوە یاری بکەن ئەوا دەتوانن سەربکەون.