ڕۆناڵدۆ و هالاند ئەمڕۆ چاوێکی زۆریان لەسەرە.

ڕۆناڵدۆ و هالاند ئەمڕۆ چاوێکی زۆریان لەسەرە.

شوبات 18, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی ئەمڕۆی قۆناغی 16 ی چامپیۆس لیگدا،یۆڤانتۆس بەرامبەر پۆرتۆ یاری دەکات،برووسیا دۆرتمۆندیش بەرامبەر سێڤیلیا یاری دەکات.
یۆڤانتۆس پاش ئەوەی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر،بە ناپۆلی لە یاری ڕابردوویدا دۆڕا و نەیتوانی ئەو جیاوازی لەگەڵ پێشەنگی خولی ئیتاڵیدا هەیەتی کەم بکاتەوە،چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بە هێزێکی زۆرەوە لەم پاڵەوانیەتیەدا ببینرێت.چونکە ئەو یانەیەی بەرامبەری یاری دەکات زۆر لە دۆخێکی باشدا نیە،لە چوار یاری ڕابردویدا سەرکەوتنی بەدەست نە هێناوە.
هەروەها بوونی یاریزانێکی وەکو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش ترسێکی گەورەیە بۆ یانەی بەرامبەریان،هەروەها پۆرتۆ خۆشیان ئەوە دەزانن،
پیپی بەرگریکاریان دانی بەم ڕاستیەدا ناوە،وتویەتی کە یۆڤانتۆس زۆر یاریزانی هەیە کە لە پلە یەکەمەکانن،هەروەها خاوەنی باشترینی جیهانیشن کە ئەویش کریستیناۆیە،هەرچەندە دەزانم یاریەکی قورس دەکەین،بەڵام دەزانم کە سەردەکەوین،دواجار کە ئەستێرە پرتوگالیەکە بەرامبەر پرۆتۆ یاری کردوە،ساڵی 2009 بوە کە ئەو کاتە یاریزانی مانچستەر یونایتد بوە،لەو یاریەدا توانیویەتی گۆڵیک تۆمار بکات،مان یونایتد بۆ یاریەکانی کۆتایی سەربخات.
ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەری یۆڤانتۆسیش سەبارەت بە یاریەکەی ئەمڕۆیان دەڵێت،خۆی لە خۆیدا پاڵەوانیەتیەکە جیاوازە،هەموو یانەکان بە هەموو توانایانەوە شەڕ بۆ بە دەست هێنانی نازناوەکە دەکەن،هەموانیش دەیانەوێت.سەرکەوتن پەیوەستە بەوەی چەنێک ئامدەی بۆ ئەوەی بئاستێکی باش پێشکەش بکەیت،یاریزانەکانم هەموویان ئامادەن بۆ یاریەکە،پۆرتۆ لەگەڵ ئێمەدا جیاوازە،ئەو لە یاریەکانی خولی ئیتاڵیدا زیاتر لەوەی بەرگری بکات هێرش دەبات،بەڵام لەم جۆرا یاریانەدا بە پێچەوانەوەیە،بۆیە هەوڵ دەدەین بەشێوەیەکی جیاواز یاری بکەین.

لە یاری دووەمدا سێڤیلیا و بروسیا دۆرتمۆند ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە،بروسیا لە ئێستە خاوەنی یەکێک لە باشترینەکانی جیهانە،کە ئەویش ئێرلینگ هالاندە،هەموو هیووایەکی ئەوەیە کە ئەم یاریزانەی لەم یاریەدا بتوانێت سەری بخات.
سێڤیلیا لە یاری کۆتایدا سەرکەوتنێکی سەختی لە بەرامبەر ویسکادا بەدەست هێنا،ئەمەش بووە 9 یەمین سەرکەوتنی ئەو یانەیە لە هەموو پاڵەوانیەتیەکاندا لەم وەرزەدا،بەڵام بروسیا لە یاری کۆتایدا لەگەڵ هۆفنهایم یەکسان بوو.ڕاهێنەری دۆرتمۆند سەبارەت بە یاریەکەیان وتی،ئەوە زۆر ئاشکرایە کە ئێمە دەمانەوێت بچینە قۆناغی داهاتوو،بۆیە هەرچی لە تواناماندا بێت لەم یاریەدا دەیکەین.
هەروەها ڕاهێنەری سێڤیلیا وتی،ئەمە بە هێزترین یاریە کە ئێمە دەیکەین،یانەکە بەرامبەرمان بێجگە لەوەی ئاستێکی باشیان هەیە،خاوەنی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەوروپایە،بۆی چاوەڕێین کە یاریەکی سەخت بکەین.