پاریس سان جێرمان و سەرکەوتنە گەورەکەی لە کامپ نودا
شوبات 18, 2021پاریس سان جێرمان سەرکەوتنێکی گەورەی لە یاریەکانی چونی چامپیۆس لیگدا بەسەر بەرشەلۆنەدا تۆمار کرد.دوێنێ ئەم دوو یانەیە لە قۆناغی 16 ی ئەم پاڵەوانیەتیەدا ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە و یانە فەڕەنسیەکە بە ئەنجامی 4-1 بەسەر یانەی بەرامبەریدا لە کامپ نودا سەرکەوت.
هەرچەندە لەسەرەتای یاریەکەدا لیۆنێل مێسی بەهۆی جێبەجێکردنی پەناڵتیەکەوە یانە کەتەلۆنیەکەی پێش خست،بەڵام ئەمە زۆر درێژەی نەکێشا،کیلیان ئێمباپێ ئەنجامەکەی لە خولەکی 32 دا یەکسان کردەوە،جێمی یەکەمی یاریەکە بە یەکسان بوونی هەردوولا تەواو بوو،بەڵام لە جێمی دووەمدا یانە فەڕەنسیەکە بە تەواوەتی دەیزانی کە هێڵی بەرگری بەرشەلۆنە لاوازە و کێشەی هەیە،بۆیە بە خێرایی ئەم دەرفەتەی قۆستەوە،مباپێ لە خولەکی 65 دا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد،پاش پێنج خولەکی دیکەش کیان گۆڵی سێیەمی ئەم یانەیەی تۆمار کرد،بەم شێوەیە هیچ ڕێگەیەکیان بۆ سەرکەوتنی بەرشەلۆنە نەهێشتەوە،دواتریش لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکەدا جارێکی دیکە کیلیان گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی پاریس سان جێرمانی تۆمار کرد،مباپێ بەم ئاستە بەرزەی لەم یاریەدا پێشکەشی کرد،توانی هاتریک تۆمار بکات و هەروەها ببێتە هۆی سەرخستنی یانەکەی.ئەمە سێیەم یاریزانە کە بتوانێت لە یاریەکانی چامپیۆس لیگدا بەرامبەر بەرشەلۆنە هاتریک تۆمار بکات،هەروەها ئەم یانەیە دووەم یانەیەی فەڕەنسیە کە بتوانێت شکست بە یانە کەتەلۆنیەکە بهێنێت لە یاریگای خۆیدا،پاش یانەی مێتز لە ساڵی 1985،پااریس سان جیرمان بەم سەەرکەوتنەی هەنگاوێکی بۆ قۆناغی داهاتوو ناوە،ئەستەمە بەرشەلۆنە بتوانێت لە جاری داهاتوودا سەربکەوێت.هەر لە یاریەکانی دوێنێی ئەم پاڵەوانیەتیەدا لیڤەرپوڵیش توانی بەسەر ئاڕ بی لیپزینگدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەربکەوێت،ئەمەش بۆ یانە ئینگلیزیەکە سەرکەوتنێکی گەورە بوو پاش ئەو شکستانەی لە ماوەی پێشوودا هێنایی.هەرچەندە لە جێمی یەکەمی یاریەکەدا هیچ لایەک نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات،بەڵام لە جێمی دووەمدا هەریەک لە محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ بە جیاوازی 5 خولەک دوو گۆڵیان بۆ یانەکەیان تۆمار کرد و توانیان یاریەکە بە سەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن،گۆڵەکەی محەمەد سەڵاح لەم یاریەدا بوە حەوتەمین گۆڵ لە کۆتا حەوت یاریدا،هەروەها 24 یەمین گۆڵی لەم وەرزەدا،کە تا ئێستە ئەم یاریزانە گۆڵێکی زیاتر لە وەرزی ڕابردوو تۆمار کردوە،کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ بەسەر کەوتنەکەیان زۆر دڵخۆش بوو،وتی زۆر کەس دەیوت کە ناتوانین لەم یاریەدا سەربکەوین،بەڵام یاریزانەکانم زۆر بە متمانە و بە هێزیەوە یاریان کرد،سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست هێنا.