چێڵسی ڕکابەری گەورەکان دەکات.

چێڵسی ڕکابەری گەورەکان دەکات.

شوبات 17, 2021 0 By wkadmin

پاش ڕۆشتنی ماوریسۆ پۆتیچینۆ لە چێڵسی و هاتنی تۆماس تۆخێل وەکو ڕاهێنەری نوێ بۆ ئەم یانە ئینگلیزیە،جارێکی دیکە ئەم یانەیە ڕێچکەی سەرکەوتنەکانی دۆزیوەتەوە و سەرکەوتن دوای سەرکەوتن بەدەستی دەهێنێت.
دوێنێ چێڵسی بەرامبەر نیو کاستڵ یاری کردوو توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە بباتەوە و بچێتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکە،پەستانەکانی بۆ سەر هەریەک لە مان یونایتدی پلە دووەم و مان سیتی پێشەنگ زیاد بکات.
تۆماس و تیمەکەی لەم یاریانەی کۆتاییاندا زۆر بە باشی دەردەکەون،دوێنێش بە ئاستێکی بەرزەوە یاریان کرد،هەر لە جێمی یەکەمەوە سەرکەوتنیان بۆ خۆیان تۆمار کرد،لە پاش 31 خولەک ئۆلیڤەر جێڕاڵد بە هۆی ئەسیستێکی وێرنەرەوە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی بەدەست هێنا،کەئەمەش نۆیەم گۆڵە کە ئەم یاریزانە بەرامبەر ئەم یانەیە لەم خولەدا تۆماری دەکات،دوا بەدوای ئەمیش تیمۆ وێرنەر لە خولەکی 39 دا گۆلی دووەمی تۆمارکرد،ئەمە دووەم یاری ئەم یاریزانە بوو کە گۆڵیش تۆمار بکات و ئەسیستیشی هەبێت.1000 خولەک بەسەر گۆڵنەکردنی ئەم یاریزانەدا تێپەڕیبوو کۆتا جار لە 7/11 ی ساڵی ڕابردوو گۆلی تۆمار کرد بوو،تیمۆ بەم دوایانە لە ژێر ڕاهێنەرایەتی تۆماسدا ئاستی بەرزی جارانی بۆ گەڕاوەتەوە زۆر بە باشی لە یاریگادا دەبینرێت.چێڵسی بەم سەرکەوتنەیی کۆی خاڵەکانی بۆ 42 خاڵ بەرز کردەوە،خۆی گەیاندە پلەی چوارەم و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ پێشەنگی خولەکەدا بۆ 11 خاڵ کەم کردەوە،ئەم یانەیە بە ڕاهێنەرایەتی تۆخێل لە کۆتا پێنج یاریدا کە ئەنجامی داوە هیچ یاریەکی نەدۆڕاندوە،چوار یاری بردۆتەوە و یاریەکیش یەکسان بوە.13 خاڵی لە کۆی ئەو 15 خاڵەی کە لە بەردەستیدا بوە،بە ڕاهێنەرایەتی ئەم ڕاهێنەرە نوێیە بەدەست هێناوە.
تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەر پاش یاریەکەیان زۆر دڵخۆش بوو هەروەها وتی،ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەبوو بۆ ئێمە،دەمانزانی ئەم یاریە چانسێکە لەبەردەم ئێمەدا بۆ ئەوەی بچینە پلەی چوارەم بۆیە ئێمەش ئەو هەلەمان قۆزتەوە و یاریەکەمان بردەوە،ئەمە هەنگاوێكی گەورەبوو بۆ ئێمە،بۆیە دەبێت هەموو هەوڵی خۆمان بدەین لە یاریەکانی داهاتووشدا سەربکەوین تا زیاتر بەرەو پێش بچین.
هەروەها ئەم ڕاهێنەرە سەبارەت بە پێکانەکەی تامی ئەبراهام وتی،ئەوە ڕووداوێکی زۆر ناخۆش بوو،تا ئێستە نازانین کە جۆری پێکانەکەی چۆنە،بەڵام هیوادارم کە هیچ نە بێت و بەزووی بتوانێت بگەڕێتەوە.
نیوکاستڵ بەم دۆڕانەی لە پلەی 17 هەمدا مایەوە،لە یاری داهاتوویدا ڕووبەرووی مان یونایتد دەبێتەوە،بەڵام چێڵسی بەرامبەر ساوسهامپتۆن یاری دەکات.