چامپیۆس لیگ دەست پێدەکاتەوە.
شوبات 17, 2021ئەمڕۆ یاریەکانی قۆناغی 16 ی چامپیۆس لیگ دەست پێدەکاتەوە،گرنگترینیان یاری نێوان بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمانە،کە هەردوولا دەیانەوێت مێژوویەکی نوێ بۆ خۆیان بنوسنەوە،هەروەها لیڤەرپوڵیش بەرامبەر لیبزینگ یاری دەکات.
بەرشەلۆنە لەم قۆناغەدا لە یاریگای کامپ نودا میوانداری لە پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەکات،هەردوو لایان زۆر بە باشی خۆیان ئامادە کردوە بۆ ئەم یاریە.کۆمانی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە لە دوا لێدوانیدا بڕوایەکی زۆری بە توانای یاریزانەکانی هەیە و پێوایە دەتوانن سەربکەون،دەڵێت کە یاریزانەکانی زۆر بە باشی یاری دەکەن،لە ڕووی دەرونی و جەستەییشەوە ئامادەن،دەتوانن بەسەر هەریانەیەکی ئەوروپیدا سەربکەون.ئەم یانەیە دەیانەوێت جارێکی دیکە سەرکەوتنە گەورەکەی ساڵی 2017 یان دووبارە بکەنەوە.
بەرشەلۆنە هەتا ئیستە 13 جار لەم قۆناغەدا سەرکەوتوو بوە و چۆتە قۆناغی هەشتەم،ئەمشەو دەیەوێت ژمارەی سەرکەوتنەکانی بۆ 14 یەمین جار بەرزبکاتەوە.دەکرێت سوود لە نەبوونی نیمار داسیلڤا ی هێرشبەری یانە فەڕەنسیەکە وەربگرێت،چونکە ئەم هیرشبەرە بە هۆی پێکانەوە ناتوانێت لەم یاریەدا بەشدار بێت،بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە یانە فەڕەنسیەکە هیچ یاریزانێکی بە هێزی دیکەی نیە،بەڵکو کیلیان مباپێی هەیە و ئەم یاریزانەش بۆ پاریس کەم نیە و دەتوانێت جێگەی نیمار بگرێتەوە،هەروەها بەو خێراییە زۆرەی کە هەیەتی دەتوانێت کێشەی گەورە بۆ هێڵی بەرگری بەرشەلۆنە دروست بکات،ڕکابەری لیۆنیل مێسی بکات.
هەریەک لەم دوو یاریزانە بەشداریان لە یاریەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە گەورەیەدا کردوە،شارەزایی تەواویان هەیە،مێسی تا ئێستە 147 یاری لە چامپیۆس لیگدا ئەنجام داوە و 118 گۆڵی تۆمار کردووە،دووەم گۆڵکاری ئەم پاڵەوانیەتیەیە تا ئێستە،لە بەرامبەریشدا مباپێی تەمەن 22 ساڵ 40 یاری ئەنجام داوە و 21 گۆڵی تۆمار کردوە.
ئەم دوو یانەیە لە سێ وەرزی ڕابردوودا سێ جار بەرامبەر بەیەکدی یاریان کردوە،هەرسێ جارەکەش بەرشەلۆنە یانە فەڕەنسیەکەی کردۆتە دەرەوە،37 ساڵە هیچ یانەیەکی فەڕەنسی لە کامپ نودا نەیتوانیوە لەم یانە کەتەلۆنیە بباتەوە،زۆربەی یاریەکان بەرشەلۆنە باڵا دەستر بوە.لە ساڵی 2017 دا لە یاری چونی قۆناغی 16 دا پاریس سان جێرمان بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بەسەریاندا سەرکەوتن،بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا بەرشەلۆنە تۆڵەی کردەوە و 6-1 یاریەکەی بردەوە.لە کۆتا چوار وەرزی ڕابردوودا تەنها یەک جار پاریس سان جێرمان توانیوویەتی سەربکەوێت بۆ قۆناغی هەشت.